شفتی تاڵه، هه‌نیه تاڵه، کاڵه‌که مارانه، گوژاڵک، ئه‌میش هه‌ر وه‌ک شووتی له تیره‌ی “کوله‌که‌کان” Cucurbitacées ه. گیایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یه. لاسکه‌که‌ی له سه‌ر زه‌وی راده‌کشێ یان به شت دا سه‌ر ده‌که‌وێ. گولآکانی پان و شڕن و له کورکی ڕه‌نگ چه‌رموو داپۆشراون. گوڵی نێر و مێ هه‌ردووکیان له سه‌ر یه‌ک لاسک و به ڕه‌نگی زه‌ردی مه‌یله‌و نارنجی ده‌ڕوێن. به‌رێکی زه‌رد ده‌گرێ که به‌قه‌د پرتهقاڵىکه و تۆکڵه‌که‌ی ناسک و جیڕه، گۆشته‌که‌شی چه‌رمووه و تۆوی زۆری تێدایه که ئه‌وانیش هه‌ر چه‌رموون. ئه‌م گیایه زۆرتر وه‌ک ده‌رمان به‌کار دى و تامی زۆر تاڵه ئه‌ویش له به‌ر ئه‌وه‌یه که “گلوکزید” ىکی به ناوی Colocynthineی تێدایه که ڕه‌نگی زه‌رده و له ئه‌لکولیش دایه. بۆ وه‌پێش خستنی بێنوىژی ژنان و ده‌رمانی هێندێک نه‌خۆشی ئاژه‌ڵ به‌کار دى. به فه‌رانسه‌یی Coloquinte و به ئینگلیسی و Colocynthی پێئه‌ڵێن. ف.م. و م.گ.