گیایه‌که یه‌کساڵه له گه‌زگه‌سک ده‌چى و له تیره‌ی گه‌زنه‌کان” Urticées، تا 2 میتر و هێندێک جار به‌رزتریش ده‌بێ و گه‌لآکانی له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا به لاسکه‌که‌یه‌وه ده‌ڕوێن و هه‌ر یه‌که 5 تا 7 (لۆپ) “لوب”ی قوڵ (وشه‌یLobe فه‌رانسه‌یی یه) و ددانه‌دار و قنچکی گه‌لآکانی درێژن، گوڵه نێره‌کانی پێکه‌وه‌ن و له سه‌ر له‌قێک که له لای گه‌لآکانه‌وه ده‌رهاتووه ڕواون و له هه‌ر گوڵێکدا 5 په‌رچه‌م هه‌یه. گوڵه مێیه‌کانی به بى قنچک (pédoncule وشه‌ێکی فه‌رانسه‌ی یه بۆ قنچکی کوردی که ئه‌و تۆزه لاسکه‌یه گوڵ به لاسکه‌وه پێوه‌ند ده‌دا) له ته‌نیشت گوێواره‌گه‌لێکی وه‌ک گه‌لآ ڕوواون. ئه‌م گیایه جۆری زۆره و بۆنی ناخۆشه، به‌رێک ده‌گرێ به قه‌د فندقێک که ڕه‌نگی ڕه‌ش یان قاوه‌یی یه و تۆمێکی تێدایه که “ئالبومن”ی نییه و زۆر چه‌وره و بۆنی ناخۆشه ڕۆنه‌که‌ی ده‌گرن و بۆ دروست کردنی سابون به‌کاری دێنن، له سه‌ری لقه گوڵداره‌کانی شله‌ىکی وه‌ک بنیشت ده‌گرن و وه‌ک تریاک له سه‌ر سبیله‌ی داده‌نێ یان تێکه‌ڵی ته‌ماکۆی ده‌که‌ن و ده‌یکێشن، له‌ق و پۆی شادانه ده‌ڕىسن و گوریس و شتی وای لى دروست ده‌که‌ن به‌لآم پێشتر ده‌بێ له‌ق و پۆکه له ئاودا بخوسێندرێن. ئه‌م گیایه له بنه‌ڕه‌تدا ئاسیاییه به‌لآم ئه‌مڕۆ له هه‌موو شوێنێکی گه‌رم و نیوه گه‌رمدا ده‌یچێنن. لق و پۆپی گوڵداری ئه‌م گیایه بۆ ده‌رمان ده‌شێ. ناوه لاتینی C.indica و فه‌رانسه‌یی Chanvrier و ئینگلیزیه‌که‌ی, diamba plant, gallow grass Hemp یه. ئه‌مه‌ش جۆرێکی تر یه C.sinensis. له ف.م. م.گ. که‌ڵک وه‌رگیراوه.