شهتهڕه، شاتڕه شینه، شیرین شاته‌ڕه، گیایه‌کی خۆڕستی یه‌ک ساڵه‌ی به‌هاری یه(هێندێکیشیان دوو ساڵه‌ن)، ئه‌م گیایه له تیره‌ی “کوکنارهکان” papaveracées، که گه‌لاکانی ورد و شڕن و له گه‌ڵای گژنیژ ده‌چن، به‌لآم تۆزى ڕه‌نگیان بۆرتره، گوڵهکانیشیان وردن و ڕه‌نگیان سوور یان چه‌رمووی ئاماڵ سوور و په‌ڵه‌په‌ڵه ئه‌رخه‌وانیان پێوه‌یه و یان به‌نه‌وشن و تامیان تاڵه. به‌رزی ده‌گاته ٢٠ تا ٨٠ سم. وه‌ک ده‌رمان بۆ ساڕ‌ێژ کردنی زۆر نه‌خۆشی وه‌ک زه‌رده‌یی و نه‌خۆشی سپڵ و زراو و هیتر به‌کاری دێنن و کوتراوه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خه‌نه تێکه‌ڵ ده‌که‌ن و به له‌شیدا ده‌ساون و بۆ نه‌خۆشی پىستی که خوروو و سوتانهوهیان هه‌یه زۆر باشه. به فه‌رانسه‌یی Fumeterreی پێئه‌ڵێن.
شیرین شاته‌ڕه بنجی قه‌وی یـه/
خراوه خه‌سوو خه‌تای وه‌وی یه
“فورکلۆر”