شاپه‌سه‌ندی وه‌حشی، شاپه‌سه‌ندی کێوی، گیایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یه له تیره‌ی “شاپه‌سه‌نه‌کان”Verbenacées که نزیک ١ میتر به‌رز ده‌بێ. لاسکه‌که‌ی چوارسوچه و گه‌لآکانی شڕن و له به‌رامبه‌ری یه‌که‌وه به لاسکه‌که‌یدا ڕواون. گوڵه‌کانی هىشووی و له گووڵی تیره‌ی نه‌عناکان ده‌چن، ڕه‌نگیشیان چه‌رموو یان په‌مه‌ین. زیاد بوونیشی به هۆی چاندنی تۆوه‌که‌ی یان قه‌ڵه‌مه کردن ئه‌کرى...هه‌موو ئه‌ندامه‌کانی ئه‌م گیایه به‌تایبه‌تی گه‌ڵا و لاسکی ته‌رچکی بۆ ده‌رمان ده‌شێن.
ناوە زانستییەکەی ئەم گیایەش لە وشەی لاتینی officina (کارگە، دەرمانگا) وەرگیراوە و ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەم گیایە وەک دەرمان بەکار هاتووە.
بە ئاڵمانی Eisenkraut پێدەڵێن.
به فه‌رانسه‌یی Verveine، Verveine officinale و Verveine sauvage
بە سویدی پێی دەڵێن Järnört.