شابه‌ڕو، که‌ستانه، جۆرى به‌ڕووی پانکه‌له‌ی تىکوڵ ڕه‌شی ئاماڵ سووره و له تیره‌ی “پیاڵه‌یه‌کان”Cupuliféres و له ده‌سته‌ی “به‌ڕوه‌کان” Quercinéesه و له ڕیزی “دووله‌تکه‌ی یه بى په‌ڕه‌گوڵه‌کا”ه. له هه‌ر به‌ڕوویه‌ک دا دوو یان چوار نێوی تێدایه و 2،5 له سه‌ددا چه‌وری هه‌یه و به کاڵی و به برژاویش ده‌خورى و ڤیتامینه‌کانی B و C ی تێدایه. داره‌که‌شی ئه‌گه‌ر له شوێنی باش‌دا بڕوێ زۆر زل ده‌بێ و ناوقه‌ده‌که‌ی ده‌گاته یه‌ک میتر و به‌رزیی ده‌گاته 50 میتر، گه‌لآکانیشی هێلکه (بیڤی)یی و نوک تیژ و ددانه‌دارن، گوڵی نێر و مێی ئه‌م داره له سه‌ر یه‌ک لق و پۆپن، گوڵه نێره‌کانی په‌رچه‌مێکی زۆریان هه‌یه و گوڵه مێیه‌کان به گروپی سێ دانه‌یی له نێو پیاڵه‌یه‌کدان و تۆودانىکی 3 تا 6 ماڵی یان هه‌یه. داره‌که(چێوه‌که)ی له ? تا 41 له سه‌ددا تانن Tanniن ی(1) تێدایه. بۆ ده‌رمانی کۆکه و کۆکه‌ڕه‌شه و ... باشه. به فه‌رانسه‌یی Chêtaigner پێئه‌ڵێن. له ف.م. و م.گ.