بۆ شه‌وه‌ری چوارپهڕه به نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری ده‌زانرێ؟ ئاره‌زووی مرۆڤ بۆ خۆپاراستن له هۆ نادیاره‌کانی سروشت، یان بۆ ئه‌وه‌ی تووشی سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری بێ، هه‌زاران هه‌زار ساڵه له سه‌راسه‌ری جیهاندا په‌نا بۆ پڕوپووچی (خرافات)ده‌با. ئێمه ئه‌م خورافاتهمان به دوو ده‌سته دابه‌ش کردووه: ده‌سته‌ی هه‌وه‌ڵ، ده‌بێته هۆی سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری و ده‌سته‌ی دووهه‌میش ده‌بێته هۆی ماڵوێرانی و تیاچوون. شه‌وه‌ری چوارپهڕه (شه‌وه‌ر سێ گه‌لآی هه‌یه، به‌لآم ئه‌گه‌ر چواری هه‌بوو، چوارپهڕه.) له سه‌راسه‌ری جیهاندا به نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری ده‌زانرێت. ئه‌م خورافاتهش به جۆرێک کۆنه که هیچ که‌س نازانێ له کوێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه. به‌لآم له‌سه‌ر ئه‌مه چیرۆکێک هه‌یه که هێندێک که‌س باوه‌ڕیان پێیه. چیرۆکه‌که‌ش ئاوایه: کاتێک "حه‌وا"یان له به‌هه‌شت ده‌رکرد، شهوهرێکی چوارپهڕهی له‌گه‌ڵ خۆی له به‌هه‌شت هێناوه‌ته ده‌ره‌وه و پێیان واش بووه که ئه‌م جۆره شه‌وه‌ره دایم ڕه‌نگی سه‌وز بووه، هه‌ر بۆیه پێیان وابووه ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره شه‌وه‌ره له باخچه و مه‌زاری که‌سێکدا بڕوێ، ئه‌وه نیشانه‌ی سه‌رکه‌وتن و به‌خته‌وه‌ری خاوه‌ن مهزراکهیه. چیرۆکێکی تریش هه‌یه که ده‌ڵێن ناڵه هه‌سپ به‌خته‌وه‌ری دێنێ و ئه‌ویش وه‌ک چیرۆکی شه‌وه‌ره چوارپهڕهکه له دونیادا ده‌نگی داوه‌ته‌وه و هیچ که‌سیش نازانێ له بنه‌ڕه‌ته‌وه له کوێوه هاتووه. له هه‌ر ولآتێکدا چیرۆکێکی تایبه‌تیان بۆ ئه‌م ناڵه ئه‌سپه دیوه‌ته‌وه، له ولآتی "ئیرلاند"دا ده‌ڵێن، له‌و ته‌ویله‌دا که مه‌سیح له دایک بووه، ئه‌سپێک هه‌بووه و به‌م جۆره ناڵه‌که‌ی هێزی تلسماویی په‌یدا کردووه. له ڕووسیه‌ی پێشوودا ئاسنگهرهکانیان به جۆرێک جادووگه‌ر ده‌زانی و پێیان وابوو که ئاسنگه‌ری جادووگه‌ر له ناڵی ئه‌سپ به جێگای شتی دیکه بۆ جادووگه‌ری که‌ڵک وه‌رده‌گرێ. ته‌نانه‌ت له "ڕۆمی"ی کۆنیش دا بڕوایان وابوو که ئه‌گه‌ر مرۆڤێک له سه‌ر ڕێگای خۆی ناڵه ئه‌سپێک بدۆزێته‌وه، ئه‌وا ئیتر ده‌بێته هۆی پاراسنی له‌شی له هه‌موو به‌لآ و نه‌خۆشییه‌ک. ڕه‌نگه ئه‌م بیروبۆچوونه‌ش له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که زه‌مانێک ئاسن به نیشانه‌ی به‌خته‌وه‌ری ده‌زانرا. له‌سه‌ر شووم بوونی پشیله‌ی ڕه‌ش و ترسان له‌م ئاژه‌ڵه، یه‌کێکه له کۆنترین بیروبڕوا پڕوپووچه‌کانی خه‌ڵکێکی زۆر له جیهاندا. له سه‌ده‌کانی نێوه‌ڕاستدا که خه‌ڵک باوه‌ڕی زۆریان به جادووگه‌ری هه‌بوو، پێیان وابوو که جادووگه‌ر و ئه‌رواحی مرۆڤه ناپه‌سه‌نده‌کان له وێنه‌ی پشیله‌ی ڕه‌شدا خۆیان ده‌نوێنن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆش هێندێک خه‌ڵک ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ڕێگایان تووشی پشیله‌ی ڕه‌ش بن، زۆری پێ تێکده‌چن. ئاوێنه شکاندنیش یه‌کێکه له نیشانه‌کانی بێ شانسی و ماڵ وێرانی که سه‌رچاوه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوویه‌کی زۆر دوور. له یۆنانی کۆندا خه‌ڵک باوه‌ڕیان وابوو که مرۆڤ له ئاوێنه‌دا، هێزی خواوه‌نده‌کان ده‌خوێنێته‌وه و له‌به‌ر ئه‌مه‌ش بوو کاتێک ئاوێنه ده‌شکا، به‌و مانایه بوو که خواوه‌نده‌کان پێیان خۆش نه‌بوو، ئه‌و که‌سه‌ی ئاوێنه‌که‌ی شکاندووه کاره‌ساتی داهاتووی خۆی ببینێ، چوونکوو گوومان له‌وه‌دا نه‌بوو، ئه‌و کاره‌ساته‌ی که چاوه‌ڕوان ده‌کرا، زۆر ناخۆش و دڵته‌زێن بوو. ڕۆمیه‌کان له‌و باوه‌ڕه‌دا بوون که ئاڵوگۆڕی له‌ش ساغی مرۆڤ حه‌وت ساڵ جارێک ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئاوێنه شه‌وقدانه‌وه‌ی له‌ش ساغیی مرۆڤه، ئه‌گه‌ر بێتوو بشکێ، ئه‌وا تاکوو حه‌وت ساڵ به‌ختیان ده‌به‌سترێ. فرهنگ بمن بگو چرا. به‌رگی چوار. ل. 84 تاکوو 86. وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه حامید درودی تێبینی: له کوردستان و به‌تایبه‌تی له ناوچه‌ی موکوریاندا ئه‌م شه‌وه‌ره چوارپهڕه (سێوه‌ڕه‌ی چوار په‌لکه) نه‌ک ته‌نیا به‌خته‌وری به ژیانی مرۆڤ ده‌دا به‌ڵکوو له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌گه‌ر که‌سێک ئه‌م سێوه‌ڕه چوارپهلکهی پێ بێ له دڵداریدا سه‌رکه‌وتوو ده‌بێ و زۆر به هاسانی ولآمی دڵخۆشکه‌ر له دڵداره‌وه ده‌بیسێ. کاتێک کیژو و کوڕی لاو ده‌چن بۆ سێزده‌به‌ده‌ر، هه‌رکه‌سه به ئاوات و ئاره‌زووه‌وه په‌لی گیا گرێ ده‌دا، به‌تایبه‌تی ئه‌و کچانه‌ی که پێگه‌یشتبوون، گیایان گرێ ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی شوویه‌کی باشیان به نسیب ببێ. له بیرمه و دیتووشمه، کاتێک وه‌رزێره‌کان دروێنه‌یان ده‌کرد، جار و بار چه‌پکێ گه‌نمیان به‌جێ ده‌هێشت و نه‌یان ده‌دروو، ده‌یانوت ئه‌وه "کۆڵ"ه یان له هێندێک ناوچه‌دا ته‌نانه‌ت کهڵهشێریشی بۆ سه‌ر ده‌بڕن و خوێنه‌که‌ی پێدا ده‌که‌ن و ده‌ڵێن گه‌نمه‌که کۆڵه‌که‌ی خواردووه، یان گه‌نمه‌که کۆڵه‌که‌ی تێکه‌وتووه. بۆ ئاوێنه‌ش له کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا زۆر به گرنگی ده‌زانن، بۆیه هه‌ر له یه‌که‌م ڕۆژی ده‌ستپێکردنی ژیانی هاوبه‌شی کورده‌کانه‌وه (زه‌ماوه‌ن) ئاوێنه ڕۆڵێکی تایبه‌تی هه‌یه. که به منداڵی دهمانشکاند زۆریان پێ ناخۆش بوو و له‌وانه بوو، لێشماندهن. له ئێرانیشدا له چه‌ندین ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تیدا ئاوێنه داده‌نێن، له جێژنی نه‌ورۆز و له کاتی گواستنه‌وه بۆ ماڵێکی نوێ، هه‌وه‌ڵجار ئاوێنه ده‌به‌ن و دایده‌نێن. له سه‌ر پشیله‌ش هه‌ر وایه له کورده‌واریدا، که‌م که‌س پشیله (کتک)ی ڕه‌شی گه‌ره‌که و زۆریشی لێ ده‌ترسێن. له ولآتی سوێدیشدا ئه‌گه‌ر پشیله‌ی ڕه‌ش به به‌ر ڕێگایانه‌وه تێپه‌ڕێ، سێ جاران تف ڕۆده‌که‌ن و پێیان وایه به‌م شێوه‌یه پێشی نه‌حسی یه‌که‌ی ده‌گرن. هه‌ر له‌م سوێده پێشکه‌وتووه‌ش دا ئه‌گه‌ر ئاوێنه‌یان بشکێ پێیان وایه حه‌وت سالآن به‌ختیان ده‌به‌سترێ، ته‌نانه‌ت له فیلمێکی کارتونی مندالآنیشدا به ناوی "ڕووبین هوود"، به شێوه‌یه‌ک باسی ئه‌م "هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی به‌خته تاکوو حه‌وت سالآن"ه هاتووه و بۆ خۆیان ده‌ڵێن: "شووی ئۆرش ئولیکا". له کورده‌واریدا بێجگه له ئاوێنه، شکاندنی هه‌موو شووشه‌یه‌کیان پێ شووم بوو و به پێچه‌وانه لێژدانهوهی ئاویان له په‌رداخ و شتی دیکه‌دا پێ ڕووناکیی بوو.