ئه‌رێ به‌ڕاستی شتێکی دیکه هه‌یه که ڕۆژانی گه‌رمی هاویندا به‌قه‌د شووتییه‌کی ئاودار و سارد به‌تام و جێژ بێ؟ ئه‌گه‌ر وابوو خراپ نییه بزانین ئه‌م میوه که هه‌زاران ساڵه مرۆڤ ده‌یناسێ و که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرێ له کوێوه هاتووه. شووتی سه‌ره‌تا له ئافریقاوه هاتووه و پاشان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی جیهاندا که ئاو و هه‌وای سازگاریان هه‌یه بڵاو بووه‌ته‌وه. له زوانی سانسکریتی قه‌دیمدا وشه‌یه‌ک بۆ شووتی هه‌یه و له ئاسه‌واره کۆنه‌کانی مسیردا وێنه‌ی شووتی کێشراوه و به‌جێ ماوه. که‌وابوو ده‌زانین که چاندنی شووتی له چوار هه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه ده‌ستی پێکردووه. شووتیش جۆرێک له خه‌ربزه‌یه و هه‌موو ئه‌م جۆرانه‌ش سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی "کوله‌که‌کان"ن، ڕووه‌کی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ش وه‌ک خه‌یار ته‌رزی پێچ پێچیان هه‌یه و گه‌ڵاکانیان پان و شۆڕ و گوڵه‌کانیشیان ڕه‌نگیان زه‌رده. تاڵه‌بی، جۆرێکی زۆر کۆنی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه یه که له سه‌ره‌تاوه له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه شین بووه. تاڵه‌بی بۆنێکی زۆر خۆشی هه‌یه. گڕکه‌ش تۆزێک دێرتر پێده‌گا. به‌ڵام له خه‌ربزه‌کانیتر به‌تام و چێژتره. گڕکه که گه‌وره بوو تۆکڵه‌که‌ی زه‌رد و نه‌رم ده‌بێ و هێڵگه‌لێکی ڕه‌نگ سه‌وزیشی له‌سه‌ر ده‌بینرێ... شووتیش له گڕکه زۆر گه‌وره‌تره و له هه‌مووی ئه‌وانیتریش ئاودارتره. قورسایی شووتی جاری وایه ده‌گاته په‌نجا (پوند). له سه‌ر تۆکڵه ئه‌ستووره‌که‌شیان هێڵی چه‌رموو یان سه‌وز ده‌بینرێ و گۆشته‌که‌شی زه‌ردی کاڵ، زه‌رد یان سووره. شووتی ته‌مه‌نی درێژه و پێویستی به هه‌وای گه‌رمه. کاتێکیش زه‌وی گه‌رمه و ئیتر مه‌ترسی ئه‌وه نییه که زه‌وی بڕچێ، ده‌یچێنن. شووتی به تازه‌یی ده‌خورێ به‌ڵام ده‌کرێته ترشی و کومپوتیش. له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا تۆوه‌که‌ی ده‌برژێنن و وه‌ک ئاجیل ده‌یتووکێنن.
سەرچاوە: فرهنگی بمن بگوچرا به‌رگی چواره‌م. ل. ١٤١ و ١٤٢.