چه‌ند ڕۆژه ڕاگێندرواوه گشتیه‌کان سرنجی خه‌ڵکیان بۆ لای ئه‌و شووتیه چوارگۆشانه‌ی ژاپۆن ڕاکێشاوه که منیش ئه‌م وێنه‌م له ڕۆژی 16/6/2001دا له به‌شی فارسی ڕادیۆ" بی بی سی " وه‌رگرت و نووسراوه‌که‌م وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی شیرینی کوردی که به‌م شێوه‌یه:
شووتی چووار سووچ جوان و سرنج ڕاکێشن به‌لآم زۆر گرانن.
ولآتی ژاپۆن جارێکی تر یه‌کێک له کاره سرنج ڕاکێشه‌کانی خۆی هێنایه بازاڕه‌وه، ئه‌ویش "شووتی چوار سووچ"ه.
سالآنێک بوو که خه‌ڵکیی به زه‌حمه‌ت ده‌یانتوانی شووتیهکان له یهخچاڵهکانیاندا جێبکه‌نه‌وه، یان بڕین وکووز کردنی میوه‌یه‌ک که خلۆر ده‌بێته‌وه، هێنده هاسان نییه.
به‌لآم نزیکه‌ی بیست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جوتێرێکی زانا، بیرێکی جوانی به مێشک‌دا هات. ئه‌م جوتێره له دووڕگه‌ی "شیکوکو" که له باشووری ژاپۆن هه‌ڵکه‌وتووه ده‌ژی و ئه‌و بیره‌ی به مێشک‌دا هات که ده‌بێ شووتی چوارسووچ باربێنێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕاگوێزان و پاراستنیان هێنده زه‌حمه‌ت نه‌بێ.
خوارده‌مه‌نییه‌کی مۆد
بۆ بار هێنانی ئه‌م جۆره شووتییه چوار سووچانه، جوتیاران شووتیاکنیان له جه‌عبه‌ی شووشه‌ییدا چاندوه و شووتیهکانیش،وێنه‌ی جهعبهکهیان به خۆوه گرتووه. ئێستاش به‌رهه‌می کاری ئه‌م جوتێرانه که‌وتووه‌ته بازاڕه‌وه و له سه‌رتاسه‌ری ژاپۆندا ده‌فرۆشرێن. به‌لآم ته‌نیا له دوکانه شیکه‌کانی ژاپۆندا ده‌فرۆشرێن و ته‌نیا ده‌وڵه‌مه‌نه‌کانی (توکیو) و (ئوزاکا) که دوو شاری ئه‌سڵی ئه‌م ولآته‌ن و ئه‌وانه‌ش که زۆر بهسالآچوو و مۆدی ڕۆژن ده‌توانن بیکڕن. نرخی شووتییه‌کی چوار سووچ ده هه‌زار (یه‌ن)، یانێ نزیکه‌ی 83 دولاره، ئه‌م نرخه‌ش دوو تاکوو سێ به‌رابه‌ری شووتییه‌کی خڕی سروشتییه.
سه‌یری شووتی بکه.