زەمەقە کەوە، گوڵاڵە نەورۆزە، زەمەقی شین، زمق، زنبه، زنبهق، زه‌مبه‌ق، زمبق، زه‌نبه‌ق، سۆسه‌ن، گیایه‌که سلکه و سه‌رده‌سته‌ی تیره‌ی "زه‌مه‌قییه‌کان" Iridaceaes یان Iridées، و له ڕیزی "یه‌ک له‌تکه‌ییه‌کان " Monocotylédones دایه. گه‌ڵاکانی باریک و درێژ و گوڵه‌کانی زۆر جوان و بۆنخۆشن، ڕه‌نگیشیان زه‌رد یان شین و یان چه‌رمووه، بنه‌ماڵه زه‌مه‌ق ٣٠٠ جۆری هه‌یه، ئه‌و جۆره‌یان که گوڵه‌که‌ی شینه ناوی سۆسنی. زه‌مه‌ق بۆ خۆیان تیره‌یه‌کی جیا و تایبه‌تییان به ناوی "یه‌ک له‌تکه‌ییه‌کان" هه‌یه و سه‌ر به ده‌سته‌یه‌کن که کاسه و جامی گوڵه‌کانیان ڕهنگینە. زه‌مه‌ق بۆ ده‌رمانی زگچوون و ڕشانه‌وه‌ش ده‌بێ. ئه‌م جۆرانه‌ی له وڵاتی خۆماندا هه‌یه I.aucheri, I.acutiloba که‌مانی، I.hymenospatha, I.Caucasica سیمین ڕه‌گه، I. Media زه‌مه‌قی ماد، I.reticulata تووری.
جۆرێکی‌تر ئهمەیه I.florrentia یه. جۆرێکیتری I.Pseudacorus یه که به فه‌رانسه‌ی Iris januneی پێده‌ڵێن. ئه‌مه‌ش Iridees ناوی جۆرێکی دیکه‌یه‌تی به فه‌رانسه‌یی.
بە ئاڵمانی Bastard-Schwertlilie پێ دەڵێن.
بە سویدی بەم جۆرەیان دەڵێن Dansk iris واتە زەمەقی دانمارکی.
ناوە لاتینەکەی ئەم گوڵە لە وشەی لاتینی ""وە هاتووە کە مانای (ساختە، جەعلی) دەدا، بۆ ئەم ناوە لەم گوڵە جوانە نراوە روون نیە. ناوی "گوڵاڵە نەورۆزە" کە بەم گوڵە دراوە هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە یەکێک لەو گوڵە کێویانەیە کە لە سەرەتای نەورۆزدا سەر لە خاک دەردێنێ.