دارێکه له تیره‌ی "گادمه‌کان" Boraginacées، گه‌ڵاکانی شێوه‌ی دڵ ده‌ده‌ن و گوڵه‌کانیشی زه‌رد یان چه‌رموون. له هێندێک شوێندا باڵای تاکوو ١٥ میتر به‌رز ده‌بێ. به‌رێک ده‌گرێ وه‌ک ئالووبالوو وایه و شیره‌یه‌کی لێده‌گرن که وه‌ک درمانی دژی سکچوون و کۆکه و نه‌خۆشی سینگ به‌کاری ده‌به‌ن. عه‌لی ئه‌شره‌ف درویشیان له فه‌رهه‌نگی کرماشان‌دا ده‌ڵێ: ده‌رمانێک هه‌یه به ناوی چوارتخمه (چوار تۆ‌و) که له چوار تۆ‌و ساز ده‌کرێ و ده‌رمانه بۆ سینگ یه‌کێک له‌و چوار تۆوه "سپستان" نه.
به فه‌رانسه‌یی Sebestier یان Subeste پێ ده‌ڵێن.
سەیری بنبەر بکە.