گیایەکە کە لە کوردستاندا بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ و بۆ دەرمان دەشێ. لە ئێراندا زیاتر لە ٣٥ جۆری هەیە. گیای سک ساڕێژ گوڵێکی پەموویی ئاماڵ سووری جوان دەگرێ.
لە ناوچەی کرماشان پێی ئێژن گوڵەچایی.
ئەوسا ئەم گیایەیان دەم دەکرد بۆ دەرمانی سک ئێشە، بەڵام لە کۆنەوە بۆ دەرمانی ئەمانەی خوارەوە بەکار هاتووە:
١ـ بۆ دژی کرمی هورگ و ریخۆڵەکان
٢ـ دەبێتە هۆی دەست پێ کردنی سووڕێ مانگانەی ژنان و هەروەها میز هێنەریشە.
٣ـ دەرمانی دەنگ نووساوییە و بەڵغەم هێنەریشە.
٤ـ دەرمانی کوزازە.
٥ـ ئەگەر گەڵاکانی وەک گەرد لێ بکەن و دوایە بیکەنە سەر برینی قوڵ ساڕێژی دەکا.
٦ـ دەرمانی بشە بۆ سکچوونی ئاسایی و سکچوونی خوێنی.
٧ـ بۆ ساڕێژ کردنی ئێشی مۆرەکانی کۆتایی بڕبڕەی پشت دەرمانی زۆر باشە.
٨ـ ئەگەر دوودڵن لەوەی کە خوێنڕیژی مێشکیتان کردووە، کەڵک لەم گیایە وەرگرن.
٩ـ ساڕێژکەری نەخوەشیە منژیتیەکان (Meningitis)ە.
١٠ـ بۆ دەرمانی فەلەجی بەکار دەبرێ.
١١ـ کۆکەڕەشە ساڕێژ دەکا.
١٢ـ پشت ئێشە، مل ئێشە و رەپ بوونی مل دەرمان دەکا.
١٣ـ بۆ کەم خوێنی باشە.
١٤ـ گیای سک ئاڕێژ ئیشتهای مرۆڤ دەکاتەوە، هەر بۆیە بۆ ئەوانەی کە ئیشتهانیان نیە زۆر باشە.
١٥ـ بۆ خەمۆکی دەرمانی زۆر باشە.
١٦ـ بۆ بێخەوی دەرمانی چاکە.
١٧ـ بۆ هەڵامەت و زوکام دەرمانی چاکە.
١٨ـ دەرمانی باشە بۆ یاو و پێوەدانی مۆریانەی ژەهراوی.