سووڵان، سۆڤ و سۆ گیایەکی خۆڕستی دەشت و لێواری ئاو و کانیاوەکانە بۆنی خۆشە و باڵای نزیک ٢ میتر بەرز دەبێ. گەڵاکانی پان و لە گەڵا مێو دەچن بەڵام زۆر پانترن و گوڵەکانیشی چەتری و رەنگ سپین. لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستاندا دەڕوێ.
ئەوسا بۆ دەرمان بەکاریان دەهێنا و دەڵێن خواردنی رادەی میز دەباتە سەرەوە و بۆ سووڕی مانگانەی ژنان و گەدە و بەهێز کردنی هێزی پیاوەتی دەرمانی باشە.
کاک ئاوس عەزیزی لەسەر فەیسبووکەکەی خۆی لە رۆژی ٤ی مانگی ٧ی ٢٠١٤ لەسەر ئەم گیایە ئاوای نووسیبوو:
ئەو گیایە لە دەوری هەموو کانیاو و بگرە چۆم و جۆگەکانی شیمالی کوردستاندا هەیە و دەخورێ. ئێمە لە کرمانجی دا پێی دەلێێن : سۆڤ و سۆڵین. لە سۆرانیش دا تا بزانم هە رپێی دەڵێن سۆڵین. لە باکووری کوردستان کاتێک پەنیری تازە دروست دەکەن، چاڵێک هەڵدەقەنن، دەورەکەی بەرد دەشۆنەوە ودایدەنێن، جا لە ناو ئەو بەردانەش دا چینێک سۆڤ دادەنێن و سەرکە پەنیرەکان تێدەخەن. ئەو پەنیرە تامی سۆڤەکە دەکێشێ و ئاوەکەشی دەروا. تا چەند هەفتە، جا ئەوجار پەنیرەکە یان لە بن عەرزی جال دەکەن، یان دەبەنەوە بازار و لە یەخچالەکان دا دەپارێزن. هەرکەس پەنیری شاری وان، ی باکووری وکردستانی خوارد بێ حەتمەن تامەکەی لە بیر ماوە.
بە فارسی پێی دەڵێن گلپر.
بە ئاڵمانی Riesen-Bärenklau یە.
بە سوێدی Jätteloka یە.