BackCommon Juniper
سەروی کێوی

Latin: - Juniperus communis L.
English: - Common Juniper
سەروی کێوی 

لمییر، سەروێ کێوی کە دارێکی کورتە باڵایە لە دارستانەکانی سکاندیناڤیادا زۆرە. زۆرتر بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ بەڵام لە نێو باخچە و بێستانیشدا دەڕوێ. دارەکە دەبێ سێ ساڵ بێ تاکوو بەرەکەی پێبگەیە، بەکاڵیش ناخورێ، بەڵام لە کۆتایی هاوین و پاییزدا کۆ دەکرێتەوە و شەربەت و شیرینی خۆیشی لێ دروست دەکرێ. بۆ کردنەوەی بەرەکەشی بۆ ئەوە تەنیا گەییەوەکانی کۆ بکرێتەوە، پارچە قوماشێک لە بن دارەکەدا رادەخرێ و بە چێوێک لە دارەکەی دەدەن و ئەوەی گەییوە دەوەرێتە بنی.
زۆرتری خەڵک ئەم بەرە وەک بەهارات بەکار دێنن و یان لە نێو خواردنەوەی ئەلکولی زۆر بەهێزدا بەکاری دێنن، یان بۆ تامی قاوە، بیرە و خواردنەوەیتر کەڵکی لێ وەردەگرن. بەڵام بۆ ژنی دووگیان و سکپڕ باش نیە و نابێ بیخۆن.
داری سەروی کێوی تەمەنی زۆر دەبێ بە جۆرێک کە لەم دارانە لە وڵاتی سوێدا تاکوو ٨٤٠ ساڵ تەمەنیان هەیە.
بەرێکی خڕی سەوز رەنگ دەگرێ کە بە گەیشتووی رەنگی رەشە و بەقەد نۆکێک دەبن.
بە سوێدی Enی پێ دەڵێن.
بە ئاڵمانی Heide-Wacholder یە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-