خیگە، قەنتوریون، ناوە کوردییەکەی ئەم دڕکە چیە. گیایەکی خۆڕستی دەشت و کەژەکانی کوردستانە لە تیرەی "Compositae". ریشووەکەی بۆ دەرمان دەشێ، بەتایبەتی دەرمانی بەهێز کردنی گەدەیە و ئیشتها هێنەرە. لە زانستی پزشکی کۆندا بە گیایەکی گەرم و وشک ناسراوە. ریشووەکە جاروبارە بۆ دوو دەرمانی دژ بەیەک دەچێ، لە لایەکەوە بە هۆی گەرمییەکەیەوە دەبێ بۆ هۆی وەپێشخستنی سووڕی مانگانی ژنان و لە لایەکی دیکەوە دەبێتە هۆی ساڕێش کردنی خوێنڕێژی و جەراحەتی برینی تەڕ و نمدار. هەروەها بۆ دەرمانی هەناسە تەنگی، کۆکەی کۆن و درێژخایەن، ئێشی کەمەر و تەنیشتی نێوقەد، پێچ و ژانی سک، سپڵ و زاور و یەرەقان. ئەم گیایە دەبێ بە هۆی کوشت و فڕێدانی کرمی نێو گەدە و رێخۆڵەکان. قەنتەریون لە بەر بۆنە توندەکەی دەبێ لەگەڵ هەنگوین و شیرینی بەکار بێ. بۆ خواردنیش هەموو جارێک رادەی ٨ تا ٩ گرەم دەکرێتە نێو ئاو و دەخورێتەوە.
بە ئاڵمانی Skabiosen-Flockenblume پێدەڵێن.
بە فارسی ناوی "قنطوریون"ە.
بە سویدی Väddklintی پێدەڵێن.
هەرکەس ناوە کوردییەکەی ئەم گیایە دەزانی بۆمان بنووسێ سپاسی دەکەین. وێنەکان لە کوردستان و لە چیای زاگرۆس و شاهۆ گیراون.