سیفزەمینی جۆرە ڕوەکێکە بە زۆری هەر ڕەگە و بۆ دروستکردنی ترشی '' ترشیات'' بە کار دێت و ئێمەی گەرمیانی پێی دەڵێین ئەڵماس. ڕوەکێکی ڕەقە پەلی زۆرە و ڕەنگی مەیلەو ئاڵتونیە، تەقریبەن لە ئەو جۆرە فستقە ئەچێت کە توێکڵی هەیە و بە دەست ناوکەکەی دەردەهێنن. سیفزەمینی لای گەرمیانیەکان بە مانای پەتاتە نایەت بەڵکو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە زۆری وای پێدەڵێن. بە دوای وێنەکەیدا ئەگەرێم ئەگەر دۆزیمەوە بۆت دەنێرم.
ئەم نووسینەی سەرەوە بەڕێزێک بە ناوی "ئاکار ئەکبەر" لە فەیسبووک لە دیواری "ستانداردی زمانی کوردی" بۆی نووسیبووم. لێرەوە سپاسی ئەکەم.