ڕووه‌کێکی خۆڕستی هاینییه له نێو ده‌شت و ده‌ردا به‌تایبتی له‌جاڕه‌که‌نمدا ده‌ڕوێ، بۆنێکی خۆشی هه‌یه و په‌له‌کانی ورده، له به‌ر به‌رده‌وامی و خۆڕاگری بۆ گسک به‌کاری دێنن. ئه‌م ڕووه‌که شیله‌یه‌کی لێ ده‌تکێ که ده‌بێته چاچکه و تامی تاڵه بۆ ده‌رمان به‌کاری دێنن. زۆرجاران به هۆی ئه‌م ڕووه‌که‌وه، ده‌م و له‌وسی ئاژه‌ڵ به‌تایبه‌تی په‌ز بریندار ده‌بێ، له‌کورده‌واریدا ده‌ڵێن: ئه‌و مێیه "سووڕناتق" لێیداوه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌ڵوپۆی زۆره، له لادێکاندا که‌پری پێ ساز ده‌که‌ن.