له کتێبی "پێوه‌ندی نێوان کورد و سوێدیه‌کان له ١٠٠٠ ساڵ پێشه‌وه" له نووسینی به‌ڕێز رۆهات ئالکۆم، له لاپه‌ڕه‌ی ١٠٣، ١٠٤ و ١٠٥ دا باسی "میشۆنه‌ر" خارجییه‌کان بۆ کوردستان ده‌کا، یه‌کێک له‌م که‌سانه به‌ڕێز Johan Frödin بووە که له گه‌شته‌که‌یدا بۆ کوردستان، له ساڵی ١٩٣٠ دا گووڵێکی دیته‌وه و ناوی خۆی له‌سه‌ر داناوه، من ناوێکی کوردیم بۆ ئه‌م گوڵه پێشک نه‌هات و هه‌ر به ناوه‌که‌ی به‌ڕێز "یوهان فرۆدین" دامناوه. به‌ڵام له ناوه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێ (sedium) گوڵی نازه، ئه‌م جۆره گوڵه‌ش ته‌نیا ١٦ جۆری یه‌کساڵه و چه‌ندساڵه‌ی له ئێران‌دا به گه‌ڵای گۆشتنه‌وه ده‌ڕوێ. بێجگه له ئێران له ئاناتۆلی، تالش، قه‌فقاز، ئه‌رمه‌نستان، تورکمه‌نستان، ئه‌فغانستان، ئاسیای ناوه‌ندی و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌دا ده‌ڕوێ.
وێنە رەش و سپیەکە لە کتێبەکەی رۆهات ئالکۆم وەرگیراوە و وێنە رەنگیەکەش جۆرێکیتری ئەو گیایەیە.