سێوه بن عه‌رزیله، دیزبەلۆک، سێبنهرد، سێوه بن ئه‌رز، گیایه‌که له تیره‌ی "تێکهڵاوییەکان" Composées که گوڵه‌کانی له گوڵی گوڵه‌به‌ڕۆژه ده‌چێ، به‌ڵام گوڵه‌کانی ئه‌م زۆر چووکهترن، گه‌ڵای پانه و سه‌لکێکی وه‌ک په‌تاته‌ی هه‌یه که زلیهکهی ٤ تا ٥ سم و درێژییه‌که‌یشی ده‌گاته ١٥ سم و مه‌وادی ئینولین Inulineی تێدایه. سه‌لکی ئه‌م گیایه له ترشیات ده‌که‌ن که زۆر خۆشه.
سپاس بۆ هەڤاڵ کە دوو وێنەی ئەم گیایە بۆ ناردووم.