ڕه‌شکه، سیاسۆنی، گیایه‌کی یه‌ک ساڵانه‌یه له تیره‌ی "ڕهبهنۆکهکان" Renonculacées و له ده‌سته‌ی "خرنهقییهکان" Nigella و لە بنەماڵەی "Caryophyllaceae"، هێندێک جۆری ئه‌م ڕووه‌که گوڵێکی زۆر ناسکی جوانیان هه‌یه و هێندێکیان بێ گوڵن، گه‌ڵای باریک و گوڵه‌کانی شینن، به‌رزیه‌که‌ی ده‌گاته ٤٠ سم، تۆوێکی ڕه‌شی بۆن خۆشی سێ سووچ ده‌گرێ که هه‌مان "ڕه‌شکه" یان "سیاوڵه"یه. سیاوڵه به نان و کولێره‌دا ده‌کرێ و بۆ ده‌رمانیش ده‌شێ، پێشینیان بۆ ده‌رمانی کۆخه و زه‌رده‌یی و فڕێدانی کرمی ڕیخۆڵه به کاریان هێناوه، به‌ڵام ژنی دووگیان نابێ زۆری بخوا. سیاوڵه بۆ زیاد کردن به تۆم دهچێندریه.
به فه‌رانسه‌یی Cheveux de Vénus, Niglle, Patte d araignée, Anis noir, Nigelle cultivée و Cumin noirی پێده‌ڵێن.
بە عەرەبی "حبه السودا" پێ دەڵێن.
سەیری رەشکە بکە.