سێبنههرد، یه‌ره‌لماسی، گیایه‌که به بنچه و له تیره‌ی "تێکهلآوهکان" Composées که گوڵه‌کانی له گوڵی ڕۆژگارپه‌رست ده‌چێ، به‌لآم ئه‌م چووکه‌تره و له بنیشه‌وه له ژێر عهرزهکهره سه‌لکی هیه که زلیهکهیان 4 تا 5 سم و درێژه‌که‌یان 15 سم دبێ. سهلکهکانیشی مه‌وادێکی تریشیان هه‌یه به ناوی (ئێنولین) که فه‌رانسه‌یی Inulineی پێده‌ڵێن. له سه‌لکی ئه‌م ڕووه‌که ترشییه‌کی خۆش ساز ده‌کرێ.
به فه‌رانسه‌یی به‌م ڕووه‌که ده‌ڵێن Topinambour.