دارێکی بچووکه له تیره‌ی "سهندهلهکان" Santalacées که به هۆی ئه‌و مژێنهرانه Sucoriی له سه‌ر ڕیشووهکانیهوهن ده‌بێته خۆره‌ی گژ و گیای ده‌وروبه‌ری خۆی. له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م داره هی هیندوستانه، به‌لآم ئه‌مڕۆ له شوێنی دیکه‌شدا ده‌ڕوێ. گه‌لآکانی له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه به لقه‌کانیدا ده‌ڕوێن و نووکیان تیژه. گوڵه‌کانی چووکه و هێشوویین، چێوی ئه‌م داره بۆنێکی زۆر خۆشی هه‌یه و له بازاڕدا ده‌یفرۆشن و بۆ ساز کردنی موبیل و شتی دیکه که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. شیلهکهیش له داره‌که‌ی ده‌گرن که بۆ ده‌رمان ده‌شێ و عه‌تریشی لێ دروست ده‌که‌ن.
دوو جۆری ڕه‌ش و چه‌رمووی هه‌یه که به فه‌رانسه‌یی Santal blac و Santal citrinی پێده‌ڵێن.