ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "په‌پووله‌یه‌کان" Papillonacées که چه‌ندین خۆری هه‌یه و له وڵاتانی گه‌رمه‌سێردا ده‌ڕوێ. گه‌ڵاکانی باریکن و له گه‌ڵای ئه‌رخه‌وان ده‌چن، ڕه‌نگی گه‌ڵاکانی شین یان زه‌ردن و گوڵه‌کانیشی زه‌ردن، ده‌نکه‌کانی وردن و وه‌ک ده‌نکی باقله له کلوودان و به‌رزیی ئه‌م ڕووهکهک ده‌گاته ٦٠ سم و بۆ ده‌رمان ده‌شێ. گه‌ڵا و به‌ری ئه‌م گیایه بۆ زگچوون ده‌بێ و به شێوه‌ی ده‌مکراو یان گه‌رد به‌کار دێ، به‌لآم ژنی زگپڕ (دووگیان) نابێ زۆری بخوا.
به فه‌رانسه‌یی Sénéی پێده‌ڵێن. ئه‌مه‌ش جۆرێکیتریهتی Sassia acutifolia که به فه‌رانسه‌یی Séné d Alexandrie یه. ف.م.ف.ت.خ.