سارمه، ئه‌م ڕووه‌که له تیره‌ی "یه‌ک له‌تکه‌ییه‌کان" Monocityledones نه، جۆری ئه‌م گوڵه تیره‌یه‌کی تایبه‌تیی به ناوی "سارمه" Orchidées بۆ خۆیان پێک دێنن، ڕووه‌کێکی به پنجه و گوڵه‌کانی هێشوویین و گه‌لآکانی پانن، گوڵه‌کانیشی په‌مه‌یی یان ئاماڵ چهرموونو هێڵ یان په‌ڵه‌په‌ڵه‌ی به‌نه‌وش یان ئه‌رخه‌وانییان له سه‌ره. پیاڵه‌ی گوڵه‌کانی (Sepale) له 3 په‌ڕه‌گوڵ پێکهاتووه که دووانیان وه‌ک باڵ و سێهه‌میان ڕاست ڕاوه‌ستاوه، له نێوه‌وه‌ی پیاڵهکهشدا پهڕهگوڵهکانیتری سیانن که دووانیان له ڕاست و چه‌په‌وه چوونه‌ته نێو یه‌کتردا و سێهه‌میان له‌سه‌ره‌وه لار بووه‌ته‌وه. سه‌لکه‌که‌شی دوو به‌شه که یه‌کێکیان پووچاوهتهوه، هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که گیایی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئه‌و ڕواوه‌ته‌وه و ئه‌وی دیکه‌شیان نێوه‌کی پڕه و سه‌لکی گیای ساڵی داهاتووه. له سه‌لکی ئه‌م ڕووه‌که ئاردێک دروست ده‌که‌ن که له تجارهتدا هه‌ر به‌م ناوه (Salep) ناسراوه. ئه‌م ئارده‌ش نشاسته و شه‌کری و هێندێک "موسیلاژ"ه که بۆ ده‌رمان به‌کاری دێنن و بۆ ده‌رکردنی ماندوویهتیش ده‌بێ. له قه‌دیمدا خواردوویانه بۆ ئه‌وه‌ی زۆر بپه‌ڕن و بۆ نه‌رم کردنی سینگ (نهڵغهم هێنه‌ر) به‌کاریان هێناوه. به‌کار هێنانهکهشی به شێوه‌ی کولآندن و یه‌ک له سه‌ددایه. نزیکه به 25 جۆر له‌م سهلکانه ناسراون و هه‌مووشیان وه‌ک ئاردی سه‌عله‌ب به‌کار دێن. ئه‌م ئارده بێجگه له ده‌رمان بۆ دروست کردنی ئاسکرێم (به‌سته‌نی) و شیرینی به‌کار دێ. ئه‌م گیایه له زۆر ناوچه و ولآتدا بۆ به‌رهه‌م هێنان ده‌یچێنن و ده‌یفرۆشن، یه‌کێک له‌م ولآتانه کوردستانی خۆمانه. له ولآتانی ئورووپادا بۆ جوانی له باخچه‌دا ده‌یچێنن.
به فه‌رانسه‌یی Salepی پێ ده‌ڵێن.
جۆرێکیتری سه‌عله‌ب هه‌یه که 5000 جۆری لێ جیا ده‌بێته‌وه که هێندێکیان له سهوزهلآن و زۆریشیان له گه‌رمه‌سێردا ده‌ڕوێن. له ف.م. ه م.گ. و ف.ن.گ.ا. که‌ڵکم وه‌رگرتووه.