سه‌رنخوون، سهرنهخووین، گوڵێکی خۆڕستی جوانی کوێستانییه، سه‌ر به تیره‌ی "سوێسنییه‌کان" Lilaceae، که جۆریی یه‌کجار زۆره و ڕه‌نگیشیان جیاوازه، به‌لآم زۆربه‌یان یه‌ک گوڵ ده‌که‌ن و گوڵه‌که‌شیان شێوه‌ی فنجانی هه‌یه و سه‌رنخوونه، ئه‌م جۆره‌یان Fritillaria graeca گوڵه‌که‌ی به‌نه‌وشه و له ڕووی ده‌ره‌وه ڕه‌نگێکی ئاماڵ سه‌وزیان هه‌یه و به‌رزیی ده‌گاته 30 سم و یه‌ک گوڵی هه‌یه و گوڵه‌که‌شی 3 و نیو سم درێژه و چه‌ندی گه‌لآی له پالێمی لاسکه‌که‌یه‌وه هه‌س که له 8 تا 20 میلم پانن.
F. messanensis جۆرێکی دیکه‌یه که تۆزێ له‌وه‌ی پێشوو به‌رزتره و به‌رزیی ده‌گاته 20 تا 50 سم و نزیک 7 تا 12 گه‌لآی سه‌وزی ئاماڵ کهوگی هه‌یه که هه‌ر له بنی لاسکه‌که‌یه‌وه تاکوو لای گوڵه‌که‌ی به‌ینابه‌ین به لاسکه‌که‌وه ڕواون، گوڵه‌که‌شی له 2 تا 4 سم درێژه و له دیوی ده‌ره‌وه ڕه‌نگێکی ئاماڵ به‌نه‌وش و له دیوی نێوه‌وه زۆرتر ڕه‌نگی وه‌ک زه‌رد ده‌چێ. جۆرێکی دیکه‌شی که F. amopetala یه تاکوو 50 سم به‌رز ده‌بێ و گوڵه‌که‌ی تا 4 سم درێژ ده‌بێ و ڕه‌نگی ده‌ره‌وه‌ی گوڵه‌که‌ی سه‌وزێکی ئاماڵ زه‌رده و پهڕهگوڵهکانی نێوهوهشی سوورێکی ئاماڵ قاوه‌یین و گه‌لآی باریکیشی هه‌ن، ڕه‌نگی ئه‌م گوڵه له شوێنێکی دیکه‌دا فه‌رق ده‌کا. F. libanotica جۆرێکی دیکه‌یه، ئه‌مه‌یان له شێوه‌ی ڕه‌نگ و ڕوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوو جیاوازه و له به‌ر ئه‌وه‌ی نزیک 1 میتر به‌زر ده‌بێ و له 10 تا 15 گوڵ ده‌گرێ و نزیکه‌ی 15 تا 30 سم له لاسکه‌که‌ی بۆ گوڵه‌کانی ته‌رخان کراوه، که به‌ینابه‌ین تا پۆپه‌که‌ی به ده‌وری لاسکه‌که‌یدا شۆڕ بوونه‌ته‌وه و گهلآکانیشی له 2 تا 3 و نیو سم پانن، ڕه‌نگی گوڵه‌کانیشی ئاماڵ سه‌وز یان ئاماڵ زه‌ردن و زۆر له‌وانیتر چووکهترن.
ئه‌م جۆرانه‌ی خۆارهوهش له چیاکانی کوردستاندا زۆرن:
F.persica, F. staussii و F. zagrica .