سه‌روو، داری سه‌وڵ، دارێکه له تیره‌ی "قوچهکان" Coniféres ڕاست و بێبه‌ر و گه‌ڵا ده‌رزی و په‌له‌کانی کورتن، له کوێستان و نێو دارستاندا ده‌ڕوێ. به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته ٢٥ میتر و لقه‌کانی کورتن و گه‌ڵاکانی ورد و له دوو سه‌ره‌وه باریکن و له نێوه‌ڕاسته‌وه پانن. دوای وه‌رینی گه‌ڵاکانی، گه‌ڵای نوێ ده‌کاته‌وه و به‌م جۆره بێ گه‌ڵا نامێنێته‌وه و دایم سه‌رسه‌وزه. جۆرێکی سه‌رو، به‌رێکی به ناوی Juniperus communis خڕن و به قه‌د نۆکێک ده‌بن و ڕه‌نگیا سه‌وزێکی تۆخ یان سه‌وزی مه‌یله‌و شینن، له پێشدا سه‌وزن و ساڵێکی دواتر که پێگه‌یشتن ڕه‌نگیان شینی مه‌یله‌و ڕه‌ش به‌خۆوه ده‌گرن. ئه‌م به‌ره وه‌ک به‌هارات، به ساغی یان به هاڕدراوی له چێشت ده‌کرێ. هه‌روه‌ها له سازکردنی عاره‌ق و شهرابیشدا به‌کاری ده‌به‌ن.
لەبەر باڵا بەرزی و شۆخ و شەنگی ئەم دارە، هۆنەرانی کورد زۆرجار بە بەژن و بالای یارەکەیانیان شوبهاندووە. ئەمەش دوو وێنە لەم جۆرە هۆنراوانە:
زه‌وقی گوڵاو و شه‌هد و قه‌ند، ئه‌ی نازه‌نین ڕه‌عنا و ڕه‌ند
قامه‌ت میسال "سه‌رو"ی بڵند، عاله‌م هه‌موو خـاکی ده‌ره
"مه‌لا ئه‌حمه‌دی کۆر"
وه بۆی ئه‌و باڵا‌و خه‌ت و کوڵم و فـهم
سه‌روو سه‌وزه و گوڵ غونچه بدۆ ده‌م
"مه‌وله‌وی تاوه‌گۆزی"
به فه‌رانسه‌یی Cyprés و Cyprés commun و Cyprés mediterranée پێ ده‌ڵێن.