سه‌در، دارێکی ڕۆر زلی گه‌رمه‌سێره له تیره‌ی "قوچیهکان" Coniféres که بالای ده‌گاته ٤٠ میتر و گوایه تا ٣٠٠٠ ساڵ ته‌مه‌ن ده‌کا، لقه‌کانی درێژ و لێک دوورن، به‌رێکی به‌قه‌د سرنچکێک ده‌گرێ که ده‌خورێ و که پێگه‌یشت ڕه‌نگی سوور یان زه‌رد ده‌بێ و تامی شیرینه، گه‌ڵای ئه‌م داره دوای وشک کردن وردی ده‌که‌ن و له حه‌مامدا خۆیانی پێ ده‌شۆن و بۆ خاوێن کردنی له‌ش و به‌هێز کردنی موو و پێشگری له وه‌رینی موو به که‌ڵکه. عهترێکیش له داره‌که‌ی ده‌گرن که بۆ ده‌رمان ده‌شێ. ئه‌م داره جۆری زۆره، به‌ڵام به‌ناوبانگترینیان ئه‌م جۆره‌یه که به لاتینی ناوه‌که‌م نووسیوه (جۆری لوبنانی)یه.
له فه‌رهه‌نگی (د. معین)دا هاتووه: ته‌مه‌نی ئه‌م داره زیاتر له هه‌زار ساڵه، نێوقه‌دی ده‌گاته ٣ میتر و باڵای تاکو ١٠ میتر به‌رز ده‌بێ، تۆکڵی ئه‌م داره سووره و به‌ره‌که‌شی سوورێکی تۆخ و هێلکه‌ییه. ئه‌م داره له کوێستانه‌کانی ناوچه‌ی (بحرالروم) و ته‌نانه‌ت له لێواری ده‌ریاکاندا ده‌ڕوێ. ناوه فهرانسهییهکهشی به If نووسیوه.
به فه‌رانسه‌یی Ceder ه.