سوسن، سۆسه‌ن، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "سوێسنییه‌کان" Liliaceés و له ڕیزی "ڕاسته یه‌ک له‌تکه‌ییه‌کان" Monocotylédones دا و دوو سێ گه‌ڵای به قه‌د قامکێک هه‌یه و گوڵێکی وه‌ک قووچکه‌ی زه‌نگۆڵه به سه‌ره‌وه دێته ده‌ر، به‌هاران له بن نواڵه به‌فران ده‌ڕوێ و دێته ده‌ر و ته‌مه‌نی کورته. ئه‌م گوڵه یه‌کجار جۆری زۆره.
ئه‌مه‌ش ٥ جۆری دیکه‌ی به ناوه لاتینیه‌کانیانه‌وه:
Lilium elegans ئه‌مه‌یان جۆرێکه که گوڵه‌کانی گه‌وره‌تر و ڕه‌نگاوڕه‌نگه.
Muguet ئه‌م ناوه‌یان فه‌رانسه‌ییه بۆ جۆره سوێسنێک که گوڵه‌کانی چووکه و بۆنخۆشن.
Hemerocallis coerulea له ئێران‌دا به‌مه‌یان ده‌ڵێن "سوێسنی چینی".
Hemerocallis flava سوێسنی زه‌رده که گوڵه‌کانی زێڕیینه، ئه‌مه‌یان به فه‌رانسه‌یی Lis jaune یه.
Lilium candidum، سوێسنی چه‌رمووه که به فه‌رانسه‌یی ده‌بێته Lis blanc.
ھەی عەنبەرین خاڵ سۆسەنی کڵاف
ھەی ڕوناکایی ڕەشماڵانی جـــــاف
"وەلی دێوانە"
به فه‌رانسه‌یی Lis یه.
سەیری سۆسەن و گوڵە لازێ بکە.