سۆشینه، سۆ، ڕووه‌کێکه قه‌د ئه‌ستوور، بنی وه‌ک چۆنه‌ر وایه. گه‌لآکانی وه‌ک شه‌یپوور و پیاڵه ده‌چن و له کوێستانن و مێرگ و شێخالآن ده‌ڕوێ. ئارده په‌ڵووی پێده‌ڵێن له گۆگم به‌رزتره. ئه‌ڵێن: پاش ئه‌وه‌ی که باوه‌ژنی سیاوه‌ش بوختانی بۆ کرد، که گوایه حه‌زی لێ کردووه و چووه‌ته سه‌ری، باوکی سیاوه‌ش ئه‌ڵێ بۆ ڕووسووریی سیاوه‌ش، ده‌بێ سیاوه‌ش له نێو ئاگرێکی زۆر گه‌وره‌وه بپه‌ڕێته‌وه، ئه‌گه‌ر سووتا، گونا به‌کۆڵه و تاوانباره و ده‌مرێ، ئه‌گه‌ریش بێ‌تاوان بێ، ئه‌وا ده‌رباز ده‌بێ. سیاوه‌ش له ئاگره‌که ده‌دا و به ساغی ده‌په‌ڕێته‌وه و بۆی ده‌رباز ده‌بێ. پاشان له جێی ئاگره‌که‌دا گوڵێک شین ده‌بێ که ئه‌م "سۆشینه" یه که ئێستا هه‌یه.