سونبول، گیایه‌که له تیره‌ی"سوێسنییه‌کان" Liliaceés و سه‌ر به "یه‌ک له‌تکه‌ییه‌کان" Monocotylédones که جام و پیاڵه‌ی ڕه‌نگین و گوڵی هێشوویی به‌نه‌وشی هه‌یه و چونکه زوو گوڵ ده‌کا و ڕازاوه و به‌بۆن و جوانه، خه‌ڵک سه‌لکه خڕه‌که‌ی له حه‌وش و حه‌سار و گوڵداندا ده‌چێنن. بۆ ده‌رمان ده‌شێ و بۆنی خۆشیشی لێ دروست ده‌که‌ن و جۆری زۆره.
به فه‌رانسه‌یی Hyacinthe ی پێده‌ڵێن. ف.م.
له سه‌حه‌ر جه‌ولان ددت بایی سهبایێ راست و چه‌پ/ سوسن و سونبول ب مه‌ستی بێن سه‌مایێ راست و چه‌پ) "مه‌لای جزیری".