سۆسهنبهر، گیایه‌کی بۆنخۆشه له تیره‌ی "نهعناییهکان" Labiées و وه‌ک نه‌عنا وایه، لاسکه‌که‌شی هه‌ر وه‌ک نه‌عنا چوار سووچه و ڕه‌نگی ئاماڵ به‌نه‌وش یان ئاماڵ ئه‌رخه‌وانییه. گه‌لآی پان و ددانه‌داره و گوڵه‌کانی چه‌رمووی مه‌یله‌و سوور یان مه‌یله‌و به‌نه‌وشن و تۆمه‌که‌ی ورده و وه‌ک تۆمی ڕه‌یحان وایه، پێشینه ئه‌م گیایه‌یان بۆ ده‌رمانی پێوه‌دانی دووپشک (ماره‌کۆڵ، ده‌ماره‌کۆڵ) به‌کار ده‌برد.
به فه‌رانسه‌یی Menthe poivereeی پێده‌ڵێن. ف.م.