سوورهبنه، سوورهقوون، سویرونه، سووراو، سیرونە، لوشە، سیرهونه، پسڵ، گیایهکی بههاریی کوێستانه بۆ دۆکڵیو دهبێ، وهک پیچک وایه و ڕیشهکهی سوور و شیرینه. گیای سوورەونە سەر بە بنەماڵە گیایەکە کە لە ٦٠٠ تاکوو ٧٥٠ جۆری هەیە. لەبەر ئەوەی لە وڵاتی خۆماندا لێکۆڵینەوەیەکی ئەوتۆ نەکراوە و نازانین بەڕاستی چەند جۆری لەوێ بە شێوەی خۆڕست دەڕوێ. بەڵام لە وڵاتی سویددا ٨ جۆریان بە شێوەی خۆڕست دەڕوێن. سەلکەکەشی لە دوکاندا هەیە و دیفرۆشن بەڵام زۆرتر لەبەر گوڵە بەنەوشە جوانەکەیەتی کە دەیڕوێنن و نزیکەی ٨٠ سانیتمیتریش بەرز دەبێ.
بۆ دهرمانی سوریژه، دڕکه، مێکوته و ژانهسک دهیکوڵێنن و ئاوهکهی دهخۆنهوه. هەروەها دەرمانی باشە بۆ ئێش و ژانی سک، رۆماتیسم، رشانەوە و بەردی گورچیلە و سەرماخواردوویی.
سەیری سوورەونە، قوونسوورە بکە.