سه‌وڵان، ڕووه‌کێکی چه‌ند ساڵانه له تیره‌ی "چه‌ترییه‌کان" Umbelliféres، به‌لآم جۆری دیکه‌ی هه‌یه که به پنچه و هه‌میشه ده‌ڕوێته‌وه. لاسکه‌کانی قه‌ڵه‌و و گه‌ڵاکانی پان و په‌نجه‌یین و گوڵه‌کانی زه‌رد یان چه‌رموون و به کۆمه‌ڵ و به شێوه‌ی چه‌تر له پۆپه‌ی لاسکه گوڵداره‌کانه‌وه ده‌ڕوێن. به‌رێکی هێلکه‌یی و به بۆن ده‌گرێ که به کوتراوی له هێندێک چێشتی وه‌ک فاسۆلیا و په‌تاته‌ی کوڵا و به‌کاری دێنن. له لاسکه‌که‌شی ترشیی دروست ده‌که‌ن و گه‌ڵاکانی بۆ بۆنخۆش کردن له شه‌راب ده‌کوێ.
مام هه‌ژار له هه‌مبانه‌بۆرینه‌دا ده‌ڵێ: ئه‌م گوڵه هه‌مان گوڵی پۆپه‌که‌ڵه‌شێره یه.
به فه‌رانسه‌یی Berce de perse پێده‌ڵێن.
سەیری گوڵپەڕ و کاشمە بکە.