سووداب، پێچه، نهرمیلێ، پیچین، ئه‌م تیره ڕووه‌که بۆ خۆیان سه‌رده‌سته‌ی تیره‌ی "سوودابیهکان Rutacéesن. ئه‌م گیایه هه‌ر له قه‌دیمه‌وه جێگای سه‌رنجی خه‌ڵک بووه، گیایه‌کی چه‌ند ساڵه‌یه که ٣٠ تا ٨٠ سم به‌رز ده‌بێ و گه‌لآکانی به دوو جۆرن، گهلآ ساده‌کانی که له نزیکی گوڵهکهیدایه و دوو سێ په‌ڕی له به‌شی خوارووی لاسکهکهوهن. گه‌لآکانی ئه‌ستوور و ئادارن و ڕه‌نگیشیان مه‌یله‌و کهوگه، ئه‌گه‌ر هێز بخرێته سه‌ر گه‌لآکانی بۆنێکی خۆشیان لێ هه‌ڵده‌ستێ. گوڵه‌کانی زل و زه‌ردن و هاوینان ده‌پشکوون. به‌ره‌که‌ی وه‌ک که‌پسوول وایه و ده‌نکی قاوه‌یی ڕه‌نگیان تێدایه. ئه‌م گوڵه به هه‌موویه‌وه بۆنێکی زۆر ناخۆش ده‌دا. له گه‌لآی ئه‌م گیایه‌دا "گلوکزید"ێک به ناوی "روتین" یان "روتوزید" دروست ده‌که‌ن و مهڵههمێکیشی لێ ساز ده‌که‌ن. سووداب بۆ ده‌رمان ده‌شێ و بۆ لابردنی کرمی زگ و هه‌روه‌ها بێ‌نوێژی (قاعده) وه‌پێش ده‌خا، ژنانی زگپڕ نابێ زۆری بخۆن. ئه‌م گیایه له ده‌ور و به‌ری سه‌رده‌شت و پیرانشار زۆر ده‌ڕوێ و له کتێبی "تقویم الابدان" دا ئه‌م گیایه به ده‌رمانی به‌هێز کردنی دڵ و ڕهوێنهوهی ترس و خۆفه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێ ناوی شاری "پیرانشار"یش که مانای "قه‌لآی مێردانی نه‌ترس"ه و له له‌شکرکێشیه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده بۆ ئه‌م مه‌ڵبه‌نده، خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه به‌ربه‌ره‌کانێ و له‌خۆبردوویه‌کی زۆریان له به‌رامبه‌ر له‌شکری ئه‌سکه‌نده‌ره‌وه له خۆیان پیشان داوه، هۆیه‌که‌ش ئه‌وه بووه که خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌یه له‌م گیایه‌یان خواردووه بۆیه ئاوا نه‌ترسانه هێرشیان بردووه‌ته سه‌ر دوژمن، ناوی ئه‌م گیایه به کوردی "پێچه"یه که به مانای "وه‌ک به‌رد سه‌خت و ره‌ق"
ئه‌م گیایه وه‌ک ژه‌هری "توکسین" کاریگه‌ره و ئه‌گه‌ر ئامپوڵێک له‌م ماده‌یه له سه‌ربازێک بده‌ین به تووڕه‌یه‌کی زۆرتره‌وه هێرش ده‌کاته سه‌ر دوژمن. ژنێکی سوئدی به ناوی Ingeborg Lingegard له کتێبه‌که‌ی خۆیدا له ل. ٣٠ دا ده‌نووسێ: له کۆنه‌وه له وڵاته‌کانی باشووردا پێیان وابوو که سووداب بۆ پاک کردنه‌وه یان دژی عفونه‌ت (Antiseptisk) و ده‌رمانی ساڕ‌ێژ که‌ری چزی مار و مۆر و دووپشکه. دهرمانێکیشه که له هه‌موو ئه‌وانیتر بۆ نه‌خۆشی تاعوون به‌کار هێنراوه. پێشتر له شه‌رابیان ده‌کرد و به شهرابهکهشیان ده‌وت شه‌رابی "سووداب". له ساڵی ١٢٠٠ز دا به هۆی قه‌شه‌کانه‌وه گه‌شته ولآتی (سوئد).
سەیری نەرمێلێ و پێچە بکە.