ئسفه‌ند، ڕووه‌کێکه خۆڕتکی چه‌ند ساڵه له تیره‌ی "سوودابییه‌کان" Rutacées و تووکێکی وردی ڕه‌شی هه‌یه که بۆ چاوه‌زار ئه‌یوه‌رێننه نێو ئاگر. به‌رزییه‌که‌ی هه‌ر به قه‌د بستێک ئه‌بێ. ڕه‌نگی گه‌ڵاکانی سه‌وزێکی کاڵه و گوڵه‌که‌شی چه‌رموویه‌کی تاریکه. له ڕیشوو و تۆوی ئه‌م گیایه‌دا چوار (ئالکالوئید) به‌م ناوانه هه‌یه: هارمین Harmine هارمالین Harmaline هارمالول Harmalol و پگانین Peganine یان وازیسین Vasicine=Peganine. ئه‌م ڕووه‌که ده‌رمانه بۆ زۆر نه‌خۆشی، شیری ژنانیش زیاد ده‌کا، به‌لآم ژنی زگپڕ (دوو گیان) نابێ زۆر له‌م گیایه بخوا، ڕه‌نگه منداڵه‌که‌ی له‌بار بچێ. هێزی شه‌هوانیش زیاد ده‌کا. تۆوه‌که‌شی بۆ بڕینی یاو و ژانی سک به‌که‌ڵکه. کوڵێندراوی گه‌لآکانی بۆ ڕۆماتیسم باشه. ڕیشووه‌که‌شی بۆ کوشتنی ئه‌سپێ به‌که‌ڵکه. زۆرتر له ئاسیا ده‌ڕوێ. به هۆی نوه لاتینییه‌که‌یه‌وه هێندێک پێی ئه‌ڵێن "حرمه‌له".
به فه‌رانسه‌یی Rue sauvage, Harmaleی پێده‌ڵێن. له ف.م. و م.گ. که‌ڵک وه‌رگیراوه.