سۆبیر، گیایه‌که له تیره‌ی "سوێسنه‌کان" Liliaceés و له ده‌سته‌ی "یه‌ک له‌تکه‌ییه‌کان" که گه‌لآیان ئه‌ستوور و درێژه و ڕه‌نگیان سه‌وزێکی مه‌یله‌و سووره و قنچکیان نییه و لێواره‌کانیان پێچ و لوولن و کۆتاییه‌کانیان وه‌ک تیغن. گوڵه‌کانی زه‌ردی مه‌یله‌و سه‌وزن و هێشوویین و له سه‌ر هه‌ر لاسکێکه‌وه داده‌شۆڕێن، له شوێنی گه‌رمی وه‌ک هیندوستان و دووڕگه‌کانی جه‌زایری (ئانتیل) و باکوری ئافریقا ده‌ڕوێن و چه‌ندین جۆری هه‌یه. شیره‌ی ئه‌م گولآنه وه‌ک ده‌رمانی زگچوون و بۆ به‌هێز کردنی کۆئه‌ندامی هه‌رس (ده‌سگا هه‌زم) و له ناوبردنی کرمی ڕیخۆڵه و نه‌خۆشییه‌کانی گورچیله که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن.
به فه‌رانسه‌یی Aloésی پێده‌ڵێن..ف.م.