سنه‌وبه‌ر، دارێکی هه‌میشه سه‌وزه له تیره‌ی "قووچه‌کان" Coniféres، به‌رزییه‌که‌ی ده‌گاته 30 میتر و گه‌لآکانی ئه‌ستوور و کورت یان ده‌رزیین و دارێکه بۆ جوانی ده‌ینێژن. زیاتر له 30 جۆری هه‌یه و له‌م جۆره‌یان ئه‌وه‌نده شێوه‌ی دیکه جیا ده‌بێته‌وه که ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ی شاره‌زای سنۆبه‌رناسین، ناتوانن لێکیان جیا بکه‌نه‌وه. به‌رزیی هێندێکیان تا 40 میتر هه‌ڵده‌چێ، تایبه‌تمه‌ییه‌ک که له‌م داره‌دا هه‌یه ئه‌وه‌یه که زۆر زوو گه‌وره ده‌بێ. جۆرێکیان P. trchpcorpa که له باکوری ئامریکای هاتووه، تاکو 60 میتر به‌رز ده‌بێ، به‌لآم له ولآتانیتردا هێنده به‌رز نابێ. ئه‌م جۆره‌شیان P. nogra itatalica له ولآتانی ئوروپایی‌دا زۆر ناسراوه. ئه‌م جۆره P. Afganica و زۆریتریشیان له واڵتی ئێمه‌دا ده‌ڕوێن.
ئه‌م داره هه‌وه‌ڵ جار له ساڵی 1758ی زایینی‌دا له لایه‌ن کابرایه‌ک به ناوی Lord Rochford گه‌یشته بریتانیا.
سننۆبه‌ری کێویش هه‌یه و له ته‌نیشت شاری سنه تاکوو 2000 میتر له ڕووی ده‌ریاوه ده‌ڕوێن.
به فه‌رانسه‌یی Sapin ی پێ ئێژن. له ف.م. که‌ڵک وه‌رگیراوه. (گوڵی سنه‌وبه‌ر گوڵی یاسه‌مه‌ن/ له‌گه‌ڵ نه‌سرین وگوڵی نه‌سته‌ره‌ن) "پیره‌مێرد"