سنجید، سنجی، سینچک، سرنجک، سهنجوو، سهنجییه، سنجه، سنجو، سنجە بووڵینێ، خورماکێویله، ئاردگن، دارێکه له تیره‌ی "سنجووهکان" Elaeagnaceae و له ڕه‌گه‌زی "سنجوو" Elaeagnus که تیره‌یه‌کی نزیکن له تیره‌ی "زهیتوونیهکان" Oleacées، له به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ری باش ده‌گرێ له کوردستاندا زۆری ده‌چێنن. له به‌ر ئه‌وه‌ش که داره‌که‌ی سه‌خت و خۆڕاگره له دارتاشیدا زۆر به‌کار دێت. به‌ره‌که‌شی له خورما ده‌چێ و تۆکڵێکی ناسکی هه‌یه و دوای گرتنه‌وه‌ی تۆکڵه زه‌رد و ناسکه‌که‌ی ده‌خورێ، دیاره به تۆکڵیشهوه ده‌خورێ، ئه‌گه‌ر مرۆڤ بخوازێ. زۆر به تامیشه، نێوکه‌که‌شی له نێوکه خورما ده‌چێ. دیاره میوه‌یه‌کی پایزییه، به‌ڵام له ستاناندا له‌گه‌ڵ شه‌وچه‌ره له لادێکاندا زۆر ده‌خوێ، یه‌کێکه له شه‌وچه‌ره ڕهسهنهکانە و بۆ ده‌رمانیش باشه له‌وانه ده‌رمانی زگچوون، په‌تا، کوزاز و نه‌خۆشیی دڵ.
به فه‌رانسه‌یی Eléagne و Chalefی پێده‌ڵێن. بێجگه له‌م ناوه ئینگلیزیه‌ی سه‌ره‌وه ئینگلیزه‌کان Russian olive شی پێده‌ڵێن.
(سنجو و خورما بێنه، نێو ڕه‌قی توێکڵ شیرین/ خۆت به تۆ‌و ڕه‌یحان بچێنه، عاقیبه‌ت پێکوڵ مه‌به) "مه‌لا ئه‌حمه‌دی کۆز"