دار سنجو، دارێکی دڕکاوییه و به قه‌د دار بی یه‌ک به‌رز ده‌بێ و گهلآکانیشی له گه‌لآی دار بی ده‌چێ. گوڵه‌کانیشی هێشوویی و چه‌رموو و بۆنخۆشن، به‌ره‌که‌شی وه‌ک خورمایه به‌لآم بچووکتره و له ناوی سنجو، سنج و سرنچکه و هێشوویین و تۆکڵێکی ناسکیان پێوه‌یه و ڕه‌نگیان سووره، له ژێر تۆکڵهکهوه وه‌ک ئارده و له ژێر ئاردهکهشهوه نێوکێکی ڕه‌قی درێژی هه‌یه.، تامی زۆر خۆش و شیرینه و ئاخری هاوین و هه‌وه‌ڵی پاییز ده‌گات و جۆری زۆره، به‌لآم خورمایله جۆرێکی هه‌ره باشیه‌تی. به‌لآم به کاڵ و کرچی هه‌موو جۆره‌کانی زۆر بێتامن و پیاو دهگیرێنن. سنج به حوکمی ئه‌وه‌ی که به پیتی "س" ده‌ستپێده‌کا، یه‌کێکه له‌و میوگهلهیه که خه‌ڵکی له ڕازاندنه‌وه‌ی "سفره‌ی 7 سین" له نه‌ورۆزدا سفرهکانیانی پێده‌ڕازێننه‌وه. له تۆکڵی به‌ره‌که‌ی ڕه‌نگێک ده‌گرن. سنجووش سه‌رچاوه‌ی داهاتی هێندێک له خاوه‌ن باخه‌کانه. سه‌یری سنجوو بکه.