BackBeta Cyela, Chard
سڵق

Latin: - Beta vulgaris var. cicla L.
English: - Beta Cyela, Chard
سڵق 

سرق، زڵق، ڕووه‌کێکی ده‌ست چنه‌ له‌ تیره‌ی "ئسفه‌ناجییه‌کان" Chénopodiacées که‌ له‌ ده‌سته‌ی چۆنه‌ره‌ و وه‌کوو چۆنه‌ر مه‌وادی خوه‌راکی له‌ خۆیدا کۆ ده‌کاته‌وه‌، له‌ به‌ر پانی گه‌ڵاکه‌ی ده‌که‌نه‌ دۆڵمه‌ و زۆر به‌تامه‌، هێندێ شۆرباو و چێشتی خۆشی وه‌ک سڵقاو و … لێ دروست ده‌که‌ن. له‌و به‌شه‌ی کوردستان که‌ تورکیه‌ داگیری کردووه‌، به‌تایبه‌تی له‌ (مه‌ڕه‌ش) به‌م گیایه‌ ده‌بێژن "پنجار" و به‌ گه‌ڵاکه‌شی "چلی پنجار" ده‌ڵێن. له‌ هێندێک نووسراوه‌دا هاتووه‌ که‌: سڵق چۆنه‌ره‌! به‌ڵام له‌ ڕاستیدا وا نییه‌ و سڵق جۆرێکه‌ له‌ "چۆنه‌ر".
سڵقی سپی White Beet.
سڵقی جۆری سویسی Swiss Chard.
ئەمانەش هەموو هاومانان بۆ زلکە:
Beta crispa Tratt.
Beta vulgaris subsp. cicla f. macropleura (Alef.) Becker-Dillingen
Beta vulgaris subsp. cicla var. ameliora Becker-Dillingen
Beta vulgaris subsp. cicla var. crispa (Tratt.) Moq. apud Ulbrich
Beta vulgaris subsp. vulgaris var. flavescens DC.
Beta vulgaris var. alba Döll
Beta vulgaris var. cicla Alef. p.p.
Beta vulgaris var. latinervia Spenn. p.p.
Beta vulgaris Stjärnmangold-Gruppen
بە سویدی پێی دەڵێن Mangold.
سەیری سڵق بکە.

© Kurdflora 2000 - 2023 in cooperation with Auriolus, contact
-