سه‌رێش، گیا ئه‌سریلک، گیاچرێش، چرێش، سرێش، گیاسرێش، گه‌ڵای سرێش، بۆنخۆشه، خوژه، خووژه، ڕووه‌کێکی لاسک کورته له تیره‌ی "سوێسنییه‌کان" Liliaceés و گه‌ڵاکانی باریکن و ٣٠ تا ٥٠ سم درێژ و له ١ تا ٣ سم پانن، گوڵه‌کانی هێشوویین و ڕه‌نگیان چه‌رموو یان ئاماڵ په‌موویین و ڕیشووه‌که‌ی زله، ئه‌م گیایه له زۆر چیای کوردستاندا ده‌ڕوێ و سه‌رچاوه‌ی داهاتی هێندێ ناوچه‌ی کوردستانه.
ئه‌م گیایه به ته‌رچکی ده‌کرێته چێشت و ڕیشوه‌که‌شی دوای وشک کردنه‌وه و هاڕیین، وه‌ک چه‌سپ به‌کاری دێنن. له ڕیشووی ئه‌م گیایه‌دا "ئاسفولوزید"، فروکتوز و هێندێک گلوکزی دیکه‌ی تێدایه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مه‌وادی شه‌کری تێدایه، جار‌و بار له وشکه‌ساڵیدا ده‌کرێته نان. گه‌ڵاکه‌شی له جێگای "کا" له کورتانی ده‌ئاخنن.
ئەم گیایە لە هاوینەهەواری ئێمە "چاڵاوە" کە لە شاهۆ هەڵکەوتووە ئەم گیایە زۆر بوو. بە منداڵی زۆر جار دەیانناردین کە ریشووەکەی دەربێنین و بیهێنیتەوە بۆ ماڵ. دوای ئەوەی کە وشکیان دەکرد، بە وردی دەیانهاڕی و دەیانکرد بە ئادرێکی زۆر زۆر ورد و لە شووشەدا هەڵیاندەگرت بۆ ئەو کاتانەی کە تێبەکانمان دەدڕا، تۆزێک لە ئاردەکە کە رەنگی قاوەییەکی کاڵ بوو لە تۆزێک ئاو دەکرا و دەیانشێواند، دەبوو بە هەویر کە چەسپێکی زۆر زۆر بەهێزی لێ دەردەچوو، ئەو کتێبانەی بەم جۆرە چەسپە کە پێیان دەوت سەرێش پینە دەکران ئیتر نەدەدڕان.
ئیرج ئەفشار (ایرج افشار) له کتێبه‌که‌ی خۆیدا ئه‌م ناوه A. ramosuslی بۆ سه‌رێش به‌کار هێناوه.
به یونانی به‌م گیایه ده‌ڵێن: Asphodelos ,Asphodelus ramosus .
به فه‌رانسه‌یی Verge de jacob, Asphodéle, Baton royal, Baton blanc, Asphodele پێده‌ڵێن.
بە هیندیش سریس یان سریشی پێ دەڵێن و تورکەکانیش چریش.