سرق، زلق، ڕووه‌کێکی دستچنه له تیره‌ی "ئسفهناجییهکان" Chénopodiacées که له ده‌سته‌ی چۆنهره و وه‌کو چۆنه‌ر مه‌وادی خۆراکیی له خۆیدا کۆ ده‌کاته‌وه، له به‌ر پانیی گه‌ڵاکه‌ی له کورده‌واریدا زۆر ده‌کرێته دۆڵم و زۆریش به‌تامه. هێندێک شۆرباو و چێشتی خۆشی وه‌ک سلقاو و … لێ دروست ده‌که‌ن. له کوردستانی ژێر ده‌سه‌لآتی تورکیه به تایبه‌ت له ناوچه‌ی "مه‌ڕه‌ش" دا، به‌م گیایه "پنجار" و به گه‌لآکه‌شی "چلی پنجار" ده‌بێژن.
له هێندێک نووسراوه‌دا هاتووه که: سلق چۆنهره! به‌ڵام له ڕاستیدا سلق چۆنه‌ر نییه و جۆرێکه له چۆنه‌ر.