سرنچک، سنجو، سنجە بووڵینێ، به‌ری دارێکی دڕکنه به ناوی دار سنجوو، که سه‌ر به تیره‌ی "سنجووهکان" Elaeagnaceae ه و تیره‌یه‌کی نزیکه له تیره‌ی "زهیتوونیهکان" Oleacées. هه‌روه‌ک وتم ، دارێکی دڕکاوی و گهلآ بۆری زه‌یتوونییه و له گه‌لآی داربی ده‌چێ. به‌رێکی وه‌ک خورمای هه‌یه، که به پێستێکی ناسک داپۆشراوه که به کاڵی سه‌وز و به پێگهیشوویی ڕه‌نگی سووره، له نێوه‌وه وه‌ک ئارد ده‌چێ و له ژێر ئارده‌که‌وه نێوکێکی پێشه‌یی وه‌ک نێوکی خورما ده‌چێ. گوڵه‌کانی چه‌رموو یان زه‌رد و هێشوویین و بۆنێکی زۆر خۆشیان هه‌یه.
سرینچک چه‌ندین جۆری هه‌یه که باشه‌که‌یان ناوی "خورمایله"یه. سرینچکه تاڵه Melia azedarach جۆره سرنچکێکه که له تیره‌ی "سماقییه‌کان" Térébinthaceés و گوڵه‌کانی بهنهوشهین و بۆن خۆشن و به‌رێکی ژه‌هراویش ده‌گرێ.
به فه‌رانسه Eleagneی پێده‌ڵێن.