کاکتووس، گیایه‌کی دڕکنی بیابانه، گهلآیهکی زۆر ئه‌ستوور و پان و دڕکنی هه‌یه. جۆری زۆره و ئه‌و جۆره‌یان که گه‌لآکانیان خڕه و له شووتی ده‌چێ، خه‌ڵک له باخچه و حه‌وشدا بۆ جوانی دیڕوێنن. جۆرێکیتری هه‌س وه‌ک دار وایه و به‌رزی تا 15 میتر ده‌چێ و بێ گهلآ و لقه، جۆرێکی‌تر له سبێر که ناوی Cus-indica Opuntia fi یه به‌رێکی زه‌رد یان سووری به‌تام ده‌گرێ که %14 شه‌کری هه‌یه، به‌لآم پێش خواردن ده‌بێ دڕکه‌کانی لێ بکرێته‌وه، ئه‌م جۆره له سبیر گوڵی زه‌رد ده‌گرێ. ئێستا سبێری بێ دڕکیش هه‌یه که خه‌ڵک له گوڵداندا ده‌یچێنن.به فه‌رانسه‌یی و زۆر زمانی دیکه cactus ی پێده‌ڵێن و به فارسی (گل خنجر و گل مار و زبان مادر شوهر (گوڵه خنجه‌ره، گوڵه‌مار و زمانه خه‌سوو)ی پێده‌ڵێن. ف.م.