سارمه، ساڵم، گیایه‌کی خۆڕست لە بنەماڵەی "خەشخاشەکان" و گه‌ڵا هێلکه‌یی یه که گه‌ڵاکانی زووتر له گه‌ڵای شنگ ده‌چن و لاسکی کورته و گوڵه‌کانی هێشوویین و گوڵێکی زه‌ردی بچووک ده‌گرێ، هه‌ر وه‌ک ئیسفناج له لێنانی چێشت و خوارده‌مه‌نیدا به‌کار دێ و بنه‌که‌شی بۆ ده‌قی چیت به‌کار دێ. (محمد علی سولتانی) ناوێکی جیا له‌م ناوانه‌ی بۆ ئه‌م گوڵه داناوه، ئه‌ویش O.tifolialه و هه‌روه‌ها ناوبراو ده‌ڵێ: "ڕیشووی ئه‌م گیایه لکگهلێکی به گه‌وره‌یی فندق پێوه‌یه که چه‌رموو و ڕه‌قن، که له ئاوی ده‌که‌ن، چه‌سپاویی ده‌بێ و دوای وشک کردن و هاڕین له دروست کردنی ئاسکرێم و شیرینی و هندێک شتی دیکه‌دا به‌کاری دێنن و له کورده‌واریدا بۆ ده‌رمانی ئه‌ڵامه‌ت و زگچوون ڕیشووی ئه‌م گیایه دێم ده‌که‌ن و دیخۆنه‌وه، هه‌روه‌ها بۆ ده‌رمانی گوێ گیران به‌که‌ڵکه.
له کتێبی "جغرافیای تاریخی غرب ایران"دا نووسراوه که سالمه به که‌ڵکترین سه‌رچاوه‌ی داهاتی خه‌ڵکی کوردستانه." (دیاره له ئێران‌دا ته‌نیا به ناوچه‌ی سنه و ده‌وروبه‌ری ده‌ڵێن کوردستان). Orchidaceae
ئه‌م ڕووه‌که ئه‌م ناوانه‌شی هه‌یه: O.incarnata, O. saccata, O.saccigera.
سه‌یری سهلمکه بکه.