دارێکه له تیره‌ی "شاپه‌سه‌نه‌کان" Verbenacees که ڕێکوپێک هه‌ڵچووه، وه‌ک دارچنار که گه‌ڵاکانی پان و نووکتیژن و به‌رزیی ده‌گاته ٤٥ میتر و له تایله‌ند و وڤیه‌تنامدا ده‌ڕوێ. گوڵه‌کانی بچووکن، به‌رێکی وه‌ک پسته ده‌گرێ، داره‌که‌شی له به‌ر ڕێکوپێکی و خۆڕاگری له دارتاشیدا به‌کاری دێنن.
به فه‌رانسه‌یی Teck ی پێده‌ڵێن.