ترش، توتم، تووتم، سوماق، سماخ، سوماقی، دارێکه باڵای له ٣ تا ٥ میتره، دار سماق له تیره‌ی "پستهییهکان"ه Anacardiaceae و له ڕیزی "دوو له‌تکه‌ییه په‌ڕه‌گوڵ جیاکان" Dicotylédones-Dialypétales دا، که سه‌رده‌سته‌ی "سماقییه‌کان" Térébinthhaceés نه. ئه‌م داره له شوێنی ساردی کوێستانی‌دا ده‌ڕوێ. گه‌ڵاکانی %١٣ مازووه و به ویشک کراوی ١٥ تا ٣٠ له سه‌ددا "تانین" و "ئه‌سید ستریک"، "ئه‌سید مالیک" و … تێدایه. بێجگه له‌مانه ماده‌یه‌کی ڕه‌نگ زه‌ردی به‌ناوی "میریستین" Myricetineی لێ ده‌ست ده‌که‌وێ. گوڵه‌کانی هێشوویین و ڕه‌نگیان خه‌نه‌ییی و درێژییان ١٠ سانتیمیتر ده‌بێ. به‌ره‌که‌ی هێشووییه و هه‌ر ده‌نکێکی به قه‌د "نیسک"ێک ده‌بێ و پاش کوتران و ئاماده کردن له چێشت لێناندا به‌کاری دێنن که تاماێکی ترش و خۆشی هه‌یه، بێجگه له‌وه‌ی که به که‌باب و گۆشتیدا ده‌که‌ن، چێشتێکی تایبه‌تیشی لێ دروست ده‌که‌ن که پێی ده‌ڵێن "سماقاو" تام و جێژی هه‌ر تاریف ناکرێ.
ئه‌و شوێنانه‌ی دار سماقی لێڕوابێ پێی ئه‌ڵێن "سماقان". گه‌ڵاکانی شانهیین و درێژییان تا ١٥ سم ده‌بێ و زۆرجار ١٥ گه‌لآی چووکه‌تریان پێوه‌یه، که درێژییان له ٤ تا ٦ سم ده‌بێ و ددانه‌دار و هێلکه‌یین و دیوی سه‌ره‌وه‌یان سه‌وزێکی تۆخ و له ژێره‌وه‌ش ڕه‌نگیان ڕووناکتره، به‌لآم له پایزدا سوورێکی خه‌نه‌یی به خۆوه ده‌گرن، له خۆشه کردنی پێتهدا به‌کاری دێنن و له تۆکڵی داره‌که‌شی زه‌نگێکی زه‌رد ده‌گرن.
ئه‌مه‌ش جۆرێکیتری سماقه Sorbus aucuparia .
بێجگه له‌م ناوی ئینگلیزیه‌ی سه‌ره‌وه Tanner's sumac یشی پێده‌ڵێن.
به فه‌رانسه‌یی Sumac, Sumac des Corroyeurs, smaqca des Tanneurs و Corroyére ی پێده‌ڵێن.
جۆرێ سماقی ژه‌هراویش هه‌یه که له ئامریکا ده‌ڕوێ، که به ئینگلیزی Rhus toxicodendronی پێده‌ڵێن و به فه‌رانسه‌یش Sumac veneneuxی پێده‌ڵێن.
ئه‌م جۆره سماقهش R. succedanea هه‌یه که له تۆکڵه‌که‌ی لاکێک دروست ده‌که‌ن به ناوی "لاکی ژاپونیی"، به فه‌رانسه‌یی به‌م جۆره‌یان ده‌ڵێن Sumac succedane.