سیره کێویله، ڕووه‌کێکه له تیره‌ی "سوێسن"یه‌کان، وه‌ک سیر ده‌چێ به‌ڵام ئه‌م سه‌لکه‌که‌ی ته‌نیا یه‌ک دانه‌یه. گه‌ڵاکانی باریک و درێژ و گوڵه‌کانی به‌نه‌وشی مه‌یله‌و سوورن. نزیکی ٤٠ جۆره له‌م گیایه ناسراوه و هه‌مووشیان له وێنی فێنک دا ده‌ڕوێن، هێنێک جۆرییشی له باخچه‌دا ده‌چێنن، سه‌لکی ئه‌م ڕووه‌که بۆ ده‌رمان باشه و له خوادن و ترشی دا به‌کاری دێنن و بۆنه‌که‌ی له سیر که‌متره، له کوردستان دا زۆر له مێرگان دا ده‌ڕوێ و ئه‌و ئاژه‌لآنه که ئه‌م گیایه ده‌خۆن شیر و ماسته‌که‌یان بۆی سیر ده‌دا.