ڕووه‌کێکه گه‌لآی باریک و درێژه و گه‌ڵه‌کانی چه‌رموون و خاڵ خاڵی چووکه‌ی سووریا‌ن پێوه‌یه و له تیره‌ی "سوێسنییه‌کان" Liliaceés و له ژێریشه‌وه سه‌لکێکی وه‌ک پیازی هه‌یه که تۆکڵێکی چه‌رموو یان په‌مه‌یی دایپۆشیوه. به کاڵی و کولآوی ده‌خورێ و تامی زۆر توون و بۆنی زۆر ناخۆشه، به‌لآم زۆر به‌که‌ڵکه و بۆ ده‌رمان ده‌شێ و که‌لسیۆم، گلوکزید، سولفور، فسفۆر و ڤیتامینی a و cی تێدایه و بۆ ئه‌ندامانی له‌ش به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌ندامانی هه‌ناسه‌کێشان و هه‌رس زۆر به‌که‌ڵکه و دژی کرمی ڕیخۆڵه‌یه و زه‌ختی خوێن داده‌به‌زێنێ و هێزی شه‌هوانی زیاد ده‌کا و بۆ ده‌رمانی زگچوون و ڕۆماتیسم باشه. سیر ماده‌یه‌کی تێدایه که دژی میکرۆبه، له شیره‌ی سیر ده‌رمانێک ده‌گرن که وه‌ک پنیسلین وایه. سیر ده‌کرێته نێو ترشی و جاجکی (دۆغوڵمه) و له سێشوه‌ی سیر و ماستدا بۆمه‌زه‌ی شه‌راب و زۆر شێوه‌ی دیکه ده‌یخۆن. تاکوو سه‌وزه، زۆرتر وه‌ک به‌هارات به‌کار دێ.هه‌ر وه‌ک وترا بۆنی له پیازه‌کانیتر زۆر تووندتره، به‌لآم ئه‌م بۆنه ناخۆشه‌شی هی ئه‌و ماده گۆگردیه‌یه که تێیدایه. له ناوچه‌ی مه‌دیته‌رانه ئه‌م گیایه له 3000 ساڵ پێش زایینه‌وه له نێو خه‌ڵکدا ناسراوه، ئه‌ڵێن ئه‌و کرێکارانه‌ی که ئه‌هرومه‌کانی میسریان بنا ناوه سیریان پێدراوه و له ولآتی یۆنان‌دا به پێی دابی ئه‌و کاتی ولآته‌که هه‌رکه‌س سیری نه‌خواردبایه ڕێگه‌یان نه‌ده‌دا پێ بنێته نێو په‌رستگه Kybelesی ئه‌م ولآته. له ئێران‌دا سیر یه‌کێکه له حه‌وت "سین"ی سفره‌ی جێژنی نه‌ورۆز و به مانای جوانی و خۆشه‌ویستی دێ. له هێندێک ناوچه‌ی دیکه‌دا جۆرێک پیاز به ناوی Allium tuberosum ده‌چێنن که هه‌ر بۆنی سیر ده‌دا. له ڕاستدا سیر دوو جۆری سپی و په‌مه‌ییه.
ده‌سته‌یه‌ک له ڕانایان له فلوریدا سه‌رنجامی تاقیکاری و لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی خۆیانیان به‌م جۆره پێشکه‌ش کرا. له لێکۆڵینه‌وه‌که‌دا (تارق عه‌بدولآ) لێکۆڵینه‌وه‌ر و دوکتۆر له گه‌ڵ هاوکاره‌کانی له ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی (پاناماسیتی) له فلوریدا بۆیان ده‌رکه‌وتووه که سیر هێزی پارێزکاریی له‌ش ده‌باته سه‌ر و به‌م جۆره له‌ش باشتر ئه‌توانێ له به‌رامبه‌ر میکروبه‌وه خۆ ڕاگرێ. هه‌روه‌ها هێزی پارێزگاری له‌ش یان هێزی پشتیوانی سنووری هه‌وه‌ڵی به‌رنگار بوونی له‌ش له‌گه‌ڵ میکروبه‌کاندا به‌هێز ده‌کا.
نی که‌س له دوکتۆره‌کان بۆ تاقیکاری له ڕۆژدا سیرێکی زۆریان خواردوووووه، دوکتور (عه‌بدولآ)ش به ته‌نیا ڕۆژێک 12 تاکوو 15 سه‌لکی چووکه (که مروڤ تۆکڵی سه‌ڵکی سیر ده‌که‌نێته‌وه، ڵه‌ندین سه‌لکی چووکه‌تری تێدایه که له کاتی چاندندا به‌کاریان دێنن، دوکتور عه‌بدولآش له‌م سه‌لکانه‌ی خواردووه) و نۆکه‌سه‌که‌ی دیکه له شیله‌ی سیری ژاپۆنی Kyolic یان خواردووه، پاشان له تاقیکاریدا خوێنی ئه‌م تاقمه‌یان گرتووه و له گه‌ڵ خانه‌ی (سلول)ی خوێنی ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یان هه‌یه تێکه‌ڵ کردووه و بۆیان ده‌رکه‌وتووه که خانه سروشتیه‌کانی خوێنیان جیاوازییه‌کی زۆری هه‌یه و خوێنی ئه‌و تاقمه‌ی که سیریان خۆاردووه 140 تاکوو 160 له سه‌ددا زیاتر له‌وانیتر خانه‌ی شێرپه‌نجه‌کانیان تێک شکاندووه.
دوکتۆر (عه‌بدولآ) له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که سیر نه ته‌نیا بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، به‌ڵکوو ده‌رمانی باشیشه دژی نه‌خۆشی AIDS و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیر هێزی پارێزگاریی له‌ش زیاد ده‌کا، جا هه‌ر بۆیه به‌رنامه‌یه‌کی به ده‌سته‌وه‌یه له سه‌ر کارکردنی سیر له کونترۆڵی AIDSدا، هه‌رچه‌ند که ئه‌م دوکتۆره له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که سیری که‌میش له هێزی پارێزگاری له‌شدا کاریگه‌ریی هه‌یه، به‌لآم دایم سیری زۆرتر بۆ خه‌ڵک ده‌نوێنێ. له شوێنێکی دیکه‌دا ده‌ڵێ من له ساڵی 1973وه بێ پسانه‌وه هه‌موو ڕۆژێک چه‌ند سه‌لکی چووکه‌ی سیرم له‌گه‌ڵ خواردنه‌که‌م خواردووه و له‌و کاتیشه‌وه قه‌د تووشی نه‌خۆشی هه‌لآمه‌ت و ئینفلوانزا نه‌بووم.
له سه‌ده‌کانی پێشوودا له سیر وه‌ک ده‌رمانی زه‌ختی خوێن که‌ڵکیان وه‌رگرتووه، له ولآتی چیندا له کۆنه‌وه له سیر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته که‌ڵکیان وه‌رگرتووه. له ژاپۆنیشدا ڕه‌سمه‌ن سیر وه‌ک ده‌رمانی که‌م که‌ره‌وه‌ی زه‌ختی خوێن دانراوه. له ئامریکادا له سه‌ره‌تای ساڵی 1921ه‌وه زنایان سیریان بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ته‌وژمی خوێن به‌کار بردووه.
به فه‌رانسه‌یی Aliی پێده‌ڵێن.
ئه‌مه‌ش Allium ursinum جۆرێک سیره کێویله‌یه و له گوێی ئاو و نێو مێرگۆلآندا ده‌ڕوێ. له ف.م. و م.گ. که‌ڵک وه‌رگیراوه.
(پێم سه‌یره تۆ زۆر به خۆت ده‌نازی/ نه سه‌ری سیری نه قونچکی پیازی) "مه‌لا غه‌فوور"