سەوڵی خەرامان، تاج خوروس، تاجه که‌ڵه‌شێر، پاپۆنه که‌ڵه‌شێر، ڕووه‌کێکی به‌رزه و گوڵێکی پان و سوور ده‌گرێ وه‌ک پاپۆنهی که‌ڵه‌شێر، گه‌ڵاکانی پان و سه‌وزن و زۆر جوانه. زیاتر لە ٦٠ جۆرەی هەیە بە رەنگی جۆراوجۆرەوە. ئەم گوڵە لە سەرەتادا هی خوارووی ئامریکا و میکزیکە، رۆنێکی لێ دەگرن کە ئاسن و پرۆتئینی تێدای و کلسیومەکەشی سێ جار زیاتر لە کلسیومی نێو شیرە.
بە پێی نووسینەکانی «ehealth» گوڵی سەوڵ یان پاپۆنە کەڵەشێر پڕە لە ڤیتامینی A، B، K، C، و هیتر.
ـ پڕە لە ماددە کانی وەک کلسیوم، پتاسیۆم، ئاسن، مس، منیزیوم، فسفۆر و مەنگەنز.
ـ بەکارهێنانی بە شێوەیەکی باش دەبێ بە هۆی میزان کردنی کولسترۆڵ و تەوژمی خوێن دێنێتە خوار.
ـ سیستەمی پارێزگاری لەش بەهێز دەکا.
ـ بەرگری لە سپی بوونی بێ وادەی موو دەکا.
ـ گەڵاکانی دەبن بە هۆی بەهێز بوونی بینایی.
ـ بۆ چارەسەری کەم خوێنی زۆر باشە.
ـ دەرمانی باشە بۆ راگرتنی سکچوون و خوێن لەبەرچوونی لە رادەبەدەری مانگانە و برینی نێو دەم.
ـ دەرمانێکی لێ دروس دەبێ کە بۆ ساڕ‌ێژ کردنی برینی نێو دەم، بە دەمیدا دەدەن.
ـ لە لێکۆڵینەوەدا زانایان بۆیان دەرکەوتووە کە کاریگەری زۆر باشە لە چارەسەری نەخۆشی شێرپەنجەدا هەیە.
به‌ڵام لەبەر ئەوە لە کۆمەڵگای کوردەوارەیدا و بەتایبەتی لە لادێکاندا به‌که‌ڵکی هیچ نایه و بۆنیشی نییه، هێندە زەحمەتی لەگەڵ ناکێشن و بە گیایەکی بێفەڕی دەزانن. به قسه‌ی نەمر میم سانیه زارعی، که ژنێکی به ته‌جره‌به‌یه و من له سه‌ر گژو گیای کورده‌واری قه‌سه‌م له‌گه‌ڵ کردووه، ده‌ڵێ له کورده‌واری دا ئه‌گه‌ر بیانهه‌وێ که‌سێکی بێ که‌ڵک نهدوێنن ئه‌ڵێن: لاچۆ ئه‌ڵێی سه‌وڵی بێ بۆی!