دارێکی بچووکه له تیره‌ی "سه‌نده‌له‌کان" Santalacees که به هۆی ئه‌و مژینانه Sucoriی له سه‌ر ڕیشووه‌کانی هه‌یه ده‌بێته خۆره‌ی گژ و گیای نزیکی خۆی. له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م داره هی هیندوستانه، به‌لآم ئه‌مڕۆ له شوێنی دیکه‌ش ده‌ینێژن. گه‌لآکانی له به‌رامبه‌ر یه‌که‌وه به لقه‌کاندا ده‌ڕوێن و نووک تیژن، گوڵه‌کانی چووکه و هێشووین، پێوی ئه‌م داره بۆنێکی زۆر خۆشی هه‌یه و له بازاڕدا دیفرۆشن و بۆ ساز کردنی موبل و شتی له‌م بابه‌ته که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. شیله‌یه‌کیش له داره‌که‌ی ده‌گرن که بۆ ده‌رمان ده‌شێ و عه‌تریشی لێ دروست ده‌که‌ن. دوو جۆری ڕه‌ش و چه‌رمووی هه‌یه که به فه‌رانسه‌یی Santal blanc و Santa citrin ی پێ ده‌ڵێن.